ئه‌یلوول 23, 2020 13:26 Asia/Tehran
  • پەیوەست بوونی ١٨٨ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆماڵی بە ھێزی دەریایی سپای پاسدارانەوە

ڕێ و ڕەسمی پەیوەست بوونی ١٨٨ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆماڵی بە ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە بە ئامادە بوونی فەرماندەرانی ئەم ھێزە لە بەندەرعەبباس بەڕێوە چوو.

سەرداری دەریادار «عەلیڕەزا تەنگسیری» فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە فیلم ھەڵگرتن و وێنەگرتن لە بواری جەنگاوەری بۆ لەنێو بردنی ئامانجە نەگۆڕو جوڵەدارە دەریاییەکان، لەو تواناییانەی ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەیە، وتیشی: بە پەیوەست بوونی ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە، تەواوی ئەرکەکانی ھێزی دەریایی سپای پاسداران، دەخرێتە ئەستۆی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئێرانیەکانەوەو پێ و شوێن گرتن و چاودێریی جم و جوڵی دەریاییش ھەر بەم فڕۆکانە پێ و شوێن دەگیردرێن.

«عەلیڕەزا تەنگسیری» بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانمان یە تەواوی خۆماڵین و بە دەستی پسپۆڕانی ڕێکخراوەی پیشەسازیی ئاسمانیی ئێران دروست کراوە، وتیشی: یێ فڕۆکەیان بۆ یەکەمجارە پەردەسان لە سەر ھەڵدەگیردرێت و توانایی ئەنجام دانی فەرمانی ھەیە لە سەر ئاوگەڕەکانەوە بۆ ئامانجی جێی سەرنج.

فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی  وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە خۆماڵییە ئێرانییەکان بە توانایی فڕینی زیاتر لە ٢٠٠ کیلومەتر، لانیکەم چوار موشەکیشیان بۆ ھەڵدەگیردرێت و لە ھەموو کەش و ھەوایەکیش دا دەتوانن ئەرکەکانیان ڕاپەڕێنن، وتیشی: دوو باڵەفڕی ئاونشینن و چوار باڵەفڕیش بە توانایی شەڕکردن و ھەڵگرتنی موشەک ئەمڕۆ بە ھێزی دەریایی سپای پاسدارانەوە پەیوەست بوون.

 

سەرپەیڤ