ئه‌یلوول 30, 2020 21:11 Asia/Tehran
  • دەست ڕاگەییشتنی ئەرتەشی ئێران بە سیستێمی چێکردنی ژێردەریایی خۆماڵی

یاریدەری ئۆپراسیۆنی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە دەستڕاگەییشتنی ئەم ھێزە بە سیستێمی چێکردنی ژێردەریایی خۆماڵی، وتی: پاپۆڕشکێنی «جەماران»و «سەھەند» لەو دەستکەوتانەی ئەرتەشی ئێران لە بواری ئاوگەڕە ڕووبەرییەکان دێنە ئەژمار.

دەریادار «غوڵامڕەزا تەحانی» یاریدەری ئۆپراسیۆنی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێ و ڕەسمێکدا لە تاران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە لە بواری کەرەستەی ژێرئاو، ڕووبەر، فڕندەو موشەکیی ھێزی دەریایی ھەنگاوی باش ھەڵگیراوەو بەرنامەی بتشتریشمان بە دەستەوەیە، وتیشی:ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووی موشەکییەوە بە ئاستێکی ھەرەباش گەییشتووە.

دەریادار «غوڵامڕەزا تەحانی» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ڕەوتی بەرھەمھێنانی ئاسایشت و بازدانی بەرھەمھێنان لە ئێراندا ھەروا بەردەوامە،وتیشی: ھێزی دەریایی لە بواری ئاوگەڕەژێرئاوییەکان بە جۆرێک پێشکەوتووە کە زانستەکەشی پەرە پێ داوەو دەستی بە سیستێمی چێکردنی ژێردەریایی خۆماڵی ڕاگەییشتووە.

 

سەرپەیڤ