تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 21:17 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی یادداشتی ناڕەزایانەی ئێران بە کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە یادداشتێکی فەرمی دا ناڕەزامەندیی توندی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە بارەی داکەوتنی گوللە تۆپ و ڕۆکێت لە خاکی ئێران بە کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا ڕاگەیاند.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێران لەمەڕ ھەڵوێستی تاران لە ھەمبەر ھاوێژرانی گولەتۆپ و ڕۆکێت لە خاکی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیاوە بەرەو خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: جیا لە پێ و شوێنگرتنی بابەتەکە لە لایەن سنووروانانی ئێرانەوە لە دیداری سنووروانانی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیاو دانی نامەی ناڕەزایی فەرمی لە بارەی ئەو سنووربەزاندنانە، وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لە یادداشتێکی فەرمی دا ئەوپەڕی ناڕەزامەندیی توندی دەوڵەتی ئێرانی سەبارەت بە ڕێزگرتن لە سەروەری و ھەروەھا تێک درانی ئاسایشت و زیان کەوتنی ماڵی لە ھاووڵاتیان بە کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا ڕاگەیاندووە.

خەتیب زادە وێڕای پێداگرتنی دووبارە لەسەر ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە ئاسایشتی شارومەندانی خۆی قەت چاوپۆشی لە ھەمبەر کەس ناکات، وتیشی: تاران داوای لە یەریڤان و باکو کردووە ھەتا لە سای پەیوەندیی دۆستانەو بنەمای دابی دراوسێگەری، وێڕای ڕێزگرتن لە سەروەری و دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ئەوپەڕی ھەوڵی خۆیان بۆ دووپات نەبوونەوەی وەھا ڕووداگەلێک بەکار بێنن.

سەرپەیڤ