تشرینی یه‌که‌م 09, 2020 17:46 Asia/Tehran
  • زەریف  گەییشتە چین

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا گەییشتە چین

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی  وەزارەتی دەرەوە، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران کە بە پێی بانگھێشتی «وانگ وێی» وەزیڕی دەرەوەی چین سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە، ڕۆژی ھەینی لە گەرمەی پێشوازیی کاربەدەستانی پارێزگای «یون نان» گەییشتە باشووری چین.

وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە سبەینێ شەممە چاوی بە وەزیری دەرەوەی چین بکەوێت.

«سەعید خەتیب زاوە» وتەبێژی  وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە وردیاتی سەردانەکەی زەریف بۆ چین وتوویەتی: بیروڕاگۆڕینەوە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیھان و پەرە پێ دانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەو تەوەرانەی دانوستانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چین  دا دەبێت.

بە قسەی وتەبێژی  وەزارەتی دەرەوەی ئێران، تاران و پیکەن لە بوارگەلێکی گرینگی وەک بەرنگاربوونەوەی یەک لایەنەخوازی و دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری وڵاتان ھاوبیروڕان.

 

سەرپەیڤ