تشرینی یه‌که‌م 12, 2020 14:09 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : بەربەستیە چەکەمەنیەکانی ئێران 18 ی ئوکتوبر کۆتایی دێت

وتەبێژی وەزڕەتی دەرەوەی ئێران باسی کۆتایی هاتنی سیستمی مۆڵەت خوازیی هەناردە و هاوردەی چەکەمەنیی ئێران لە سەرلەبەیانیی 18 ی ئوکتوبری کرد .

سەعید خەتیب زادە ڕۆژی دوشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێک دا بە ئاماژەی بەوەی کە 18 ی تشرینی یەکەم ، رۆژی شکستی هێنانی ئەمریکایە گوتی ، لە 18ی  ئوکتوبردا ، هەم مۆڵەت خوازیی هەناردە و هاوردەی چەکەمەنیی هەڵدەوەشێ و هەم بەربەستیی سەفەرکردنی 23 کەسایەتی مافەوانیی نامێنێ .

 خەتیب زادە جەختی کردەوە ، ئەمریکا سەرباری ملهوڕی ، فێڵبازی و هەنگاوی واوە یاسایی نەیتوانی کارێک بکات و ئێران بۆجارێکی دیکە نیشانیدا ئەمریکا ئەوەندەش کە ڕادەگەیەنێ گەورە هێز نیە .

 وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە ، ئێران لە چوارچێوەی حکومەتێکی وەرگری بەرپرسایەتی ، ئاشتی و ئاسایشی جیهانیی دەستەبەر دەکات و ئەوەی کە لە حەوتەی داهاتوودا  بە نەمانی بایکۆتی چەکەمەنیی ئێران روو ئەدات ، لە دەرەوەی ئەم پڕەنسیپە نیە .

خەتیب زادە ، بایکۆتی واوە سەرزەوینیی ئەمریکای بە بابەتێکی جیا لە بەبەستیی چەکەمەنی ناوبرد و گوتی : ئەم کارانە شەڕێکی دژە هەواڵگریی و پڕۆپاگەندەییە وپێدەچێ لەو کارانەی کردوویانن ئەنجامێکیان وەرنەگرتووە و بە شێتیی گەیشتوون .

سەرپەیڤ