تشرینی دووه‌م 03, 2020 21:45 Asia/Tehran
  • ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی: سیاسەتی ئێران لە بارەی ئەمریکاوە بە جێگۆڕکێ و ھات و چوونی کاربەدەستان ناگۆڕدرێت

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە سیاسەتی ژیرانەی ڕاوەستان لە ھەمبەر پاوانخوازییەکانی ئەمریکا، وتی: سیاسەتی تەگبیرمەندی کۆماری ئیسلامی بە جێگۆڕکێ و ھات و چوونی کاربەدەستان لە ئەمریکادا، گۆڕانی بەسەردا نایەت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ئەمڕۆ سێ شەممە لە لێدوانێکی ڕاستەوخۆو تەلەفزیۆنی دا، وێڕای پیرۆز کردنی ساڵھاتی لەدایک بوونی متفەڕکی پێغەمبەری ئیسلام(ص)و ھەروەھا لەدایک بوونی حەزرەتی ئیمامی سادق(ع)، ھەل و مەرجی ڕژێمی ئەمریکای بە جێگای سەرنج و تەماشاکردن زانی و وتیشی:ئەو سەرۆک کۆمارەی وا ئێستاکە دەستەڵاتی بە دەستەوەیەو  بڕیارە ھەڵبژاردن بەڕێوە بەرێت، بۆخۆی دەڵێ: ئەمە پڕگزی ترین و ساختەکارانەترین ھەڵبژاردنی ئەمریکایە و ئینجا خەنیمەکەشی دەڵێت: ترەمپ بە تەمای ساختەکاری و گزی کردنە.

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەم بارودۆخەی بە نمونەیەکی سیمای دزێوی لیبراڵ دیموکراسی زانی و وتیشی: بەبێ تێبینیی ئەوەی کە کێ لە ئەمریکادا دەستەڵات بەدەستەوە دەگرێ، ڕەوشتی ئێستای ئەم وڵاتە خۆی لە خۆی دا دەربڕی لادانی توندی مەدەنی، سیاسی و ئاکارییە لە ئەمریکاداو بە دڵنیاییەوە سەرەنجامی وەھا میکانیزمێکی سیاسی ھەر توانەوەو لەبەریەک ھەڵوەشانەوەیە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ھۆکاری سەرەکیی دوژمنایەتیی ئەمریکا لەگەڵ نیزامی ئیسلامیی ئێرانی بۆ چۆک دانەدان لە ھەمبەر سیاسەتەکانی ستەمکارانە و بە فەرمی نەناسینی دەستەڵاتی ئەو ڕژێمە گەڕاندەوەو وتی: دیارە ئەم دوژمنایەتییەش ھەر بەردەوام دەبێت و تەنیا ڕێگای چارسەرکرانی ئەمەیە کە لایەنی بەرامبەر ھیوای بەوە نەمێنی کە دەتوانێ زەبرێکی قورس لە گەل و دەوڵەتی ئێران بسرەوێتێت.

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی تیشکی خستە سەر شەڕی ئەم دواییەی نێوان ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجانیش و وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە وەھا بابەتێک ڕووداوێکی تاڵە کە ھەڕەشە لە ئاسایشتی ناوچەکە دەکات، وتیشی: ئەم پێکدادانە سەربازییە دەبێ ھەرچی خێراتر کۆتایی پێ بێت، ھەڵبەت وا ھەڵدەگرێ کە تەواوی ئەو خاکەی کۆماری ئازەربایجان کە لە لایەن ئەرمینیاوە داگیرکراوە ئازاد بکرێت و بدرێتەوە بە ئازەربایجان.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی جەختی لە پێویستیی پارێزرانی ئاسایشتی ئەرمەنییەکان لەو سەرزەوینانەو بەھەند گرتنی سنوورەنێونەتەوەییەکان بە ھۆی ھەردووک لایەنی شەڕەکەشەوە کردو وتی: ئەو تیرۆریستانەی کە بە پێی ڕاپۆرتە جێی بڕواکان ھاوردەی ناوچەکە کراون، نابێ قەت خۆیان لە قەرەی سنووری ئێران بدەن و دیارە ئەگەر نزیک ببنەوە بە دڵنیاییەوە لێبڕاوانەو بەتوندی ھەڵس و کەوتیان لەگەڵدا دەکرێت.

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە بەشێکی تر وتەکانی دا بۆ ڕوونکردنەوەی گرینگایەتیی تێگەییشتن لە حەوتەی وەحدەت و یەکگرتن، چارەسەریی ڕووداوە تاڵەکانی جیھانی ئیسلام لەوانە «شەڕی پێنج ساڵە لە یەمەن و بوردومانکرانی دڵڕەقانەی خەڵک بە ھۆی سەعودییەکانەوە»و یان « لاقرتی کردنی چەند دەوڵەتێکی سەرشۆڕ بە ئوممەتی ئیسلامی لە ئەنجامی بە ھەند نەگرتنی کێشەی فەلەستین»ی بۆ یەکگرتن و ھاوپشتیی موسڵمانان گەڕاندەوە.

سەرپەیڤ