تشرینی دووه‌م 10, 2020 17:13 Asia/Tehran
  • ڕەبیعی: جەماوەری ئەمریکا لە ھەڵبژاردندا بەرنگاری ڕەگەزپەرستی و بەزاندنی یاسا بوونەوە

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا وتی: جەماوەری ئەمریکا لەم ھەڵبژادنەدا بە ڕگەزپەرستی، دژایەتی کردنی ئافرەتان، بەزاندنی یاساو دروست کردنی کێشەی جیھانی وتیان «نا».

«عەلی ڕەبیعی» وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتیشی: دەنگی جەماوەری ئەمریکا لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە، نەیارەتی خۆیانیان لەگەڵ ھەنگاوەکانی نامرۆڤانەی دەوڵەتی ئەمریکا لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا پیشان دا.

«ڕەبیعی» بە دەربڕینی ئەمەی کە کاربەدەستانی تازەی ئەمریکا دەبێ لە ئەزمونی چوار ساڵی ئەم دواییە ھێندێک وانە فێر بووبن، وتیشی: چاخی ملھوڕی و یەک لایەنە خوازی کۆتایی پێ ھاتووەو پرسەکانی جیھان پێویستمەندی قوڵ کردنەوەی ھاوکاریی نێونەتەوەیی و ڕێزنان لە مافی نێونەتەوەیی و گەلانی دنیایە.

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ھەروەھا تیشکی خستە سەر بایکۆتەکانی ستەمکارانەی ئەمریکا دژی گەلی ئێران و وتیشی: دەستەڵاتدارانی کۆشکی سپی دەبێ بزانن زمانی زەخت و زۆر و گوشارو پاڵەپەستۆ ئیدی بەکار نایەت و نەک ھەر ئێران بە چۆک دا نەھات، بەڵکو بۆ بەرەڤانی لە کەرامەت، سەربەخۆیی و مافی ئێران مکوڕتریش بوو.

«ڕەبیعی» ھیواداریی دەربڕی کە، دەوڵەتی داھاتووی ئەمریکا نوێنەرێکی شیاوی دەنگ و ڕوانگەکانی ەماوەری ئەو وڵاتە بێت.

سەرپەیڤ