تشرینی دووه‌م 12, 2020 15:21 Asia/Tehran
  • جەختی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە سەر پێویستیی گەڕانەوەی بێ شەرت و مەرجی ئەمریکا بۆ بەڵێنەکانی

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە سەر پێویستیی گەڕانەوەی بێ شەرت و مەرجی کاربەدەستانی تازەی کۆشکی سپی بۆ ھەموو ئەرک و بەڵێنەکانی پێشووی ئەمریکا ، پێی داگرت.

«عەلی ڕەبیعی» وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن کە ئەمڕۆ  پێنج شەممە بڵاو بووەوە، پێی داگرت: لە ھەنگاوی یەکەم دا بە دڵنیاییەوە دەبێ بایکۆت و لەمپەرەکانی سەر ڕێگای گواستنەوەی پارەی ئێران ھەڵگیردرێت و دەوڵەتی ئەمریکا لە بەرامبەر ئەو زیانانەی کە لەم ماوەیەدا لە گەلی ئێرانی داوە، وەڵام بداتەوە.

«ڕەبیعی» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە دەوڵەتی ئێستای دەستەڵاتداری کۆشکی سپی گرفت و سەرێشەی زۆری لە جیھان و لە نێوخۆی ئەمریکاش دا دروست کردووە،ھیواداریی دەربڕی کە، دەوڵەتی داھاتووی ئەم وڵاتە نوێنەری جەماوەری ئەمریکابێت لە مەڕ «نا» کوتن بە سیاسەتەکانی «دۆناڵد ترەمپ».

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتیشی: جەماوەری ئەمریکا لە ھەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە  بە سیاسەتی ڕەگەزپەرستانە، ملھوڕانەو دەستوەردەرانەی کاربەدەستانی  وڵاتەکەیان لە ھەموو دنیادا وتیان «نا».

 

سەرپەیڤ