تشرینی دووه‌م 24, 2020 06:50 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵگەڕی لەدایک بوونی یانزەھەمین پێشەوای شێعەکانی جیھان

ئەمڕۆ سێ شەممە ھەشتەمی ڕەبیعۆسسانیی ساڵی ١٤٤٢ ڕێککەوت لەگەڵ ٢٤ی نوامبەری ساڵی ٢٠٢٠، ساڵگەڕی لەدایک بوونی ئیمام حەسەنی عەسکەری(ع) مزگێنی دەری ھاتنی ڕزگاری بەخشی بەڵێندارو(عج)ـە.

جەماوەری ئێران ھەموو ساڵێک لە ساڵگەڕی لە دایک بوونی ئیمامی یانزەھەمی شێعەکان شارەکانی خۆیان دەڕازێننەوەو بە بڵاو کردنەوەی شەکراوو شیرینی ئەم ڕۆژە گەورەیە دەکەن بە جێژن کە ھەڵبەت ئەمساڵ لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاوا ئاھەنگ گەلێک بەڕێوە ناچێت.

حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) لە ھەشتەمی ڕەبیعۆسسانیی ساڵی ٢٣٢ی کۆچیی مانگی لە شاری مەدینە چاوی بە دنیا ھەڵێنا.

ئەم ئیمامە پاکە بە ڕوونکردنەوەی ھزری شیعی و ڕەت کردنەوەی دڕدۆنگییە دینییەکان ھەوڵی پاراستن و برەو پێ دانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی داو بە ڕوونکردنەوەی ھەڵس و کەوت و ڕێبازی موسڵمانان لە سەردەمی ئیمامەتی حەزرەتی مەھدی (عج) بۆ سەردەمی لە پێوار بوونی دوایین ئیمامی مەعسوم ئامادەی کردن.

سەردەمی ژیانی یانزەھەمین پێشەوای شێعەکانی جیھان ھاوکات بوو لەگەڵ حکومەتی خەلیفەکانی عەبباسیی وەک مۆعتەز، موھتەدی و موعتەمید، بەم پێیە ئەو بەڕێزە سەرباری بەرتەسکی و زەبروزەنگ و داپڵۆساندن بە تەگبیرو فێرکاریی دروست ئاستی وریایی و یەکگرتنی موسڵمانانی زیاتر بەرز کردەوە.