تشرینی دووه‌م 25, 2020 10:37 Asia/Tehran
  • ڕەبیعی: سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا دژی ئێران بووەتە ھۆی سەرشۆڕیی واشێنگتۆن

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند: سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران شکست ھێنان و سەرشۆڕی نەبێت ھیچی دیکەی بۆ ئەو وڵاتە نەبووە.

«عەلی ڕەبیعی» وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری «ئێران پرێس» لە مەڕ ئەمەی کە «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بانگەشەی کردووە کە پێکدادانی ئەوپەڕی گوشاری دژی ئێران سەرکەوتوو بووەو ھێشتاش ھەر لەو بژاردانەی سەرمێزە، وتی: خراپترین وەزیری دەرەوەی مێژووی ئەمریکا بۆخۆی باش دەزانێ کە ئەوپەڕی گوشاری دژی ئێران شکست ھێنان و سەرشۆڕی نەبێت ھیچی دیکەی بۆ ئەمریکا بەدواوە نەبووە.

ڕەبیعی جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەگەر ئامانج لە ئەوپەڕی گوشارو بایکۆتە دەگمەنەکانی ئەمریکا دژی، تەنگ ھەڵچنین بەخەڵک و سێرەگرتن بۆ گوزەرانیان و دەست ڕانەگەییشتنیان بە خۆراک و داوودەرمان و پچڕاندنی دەست ڕاگەییشتنی ئێرانییەکانی سەرتاسەری جیھان بە سیستێمی بانکیی نێونەتەوەیی بووە، بەڵێ ڕاسا دەکات سەرکەوتوو بووە.

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ھاوکات جەختی لەوەش کردەوە کە،دەوڵەتی ھەڵشکاوی ئێستای ئەمریکا ئیدی ھیچ بژاردەیەکی لە سەر مێز نەماوەو گەییشتووەتە کۆتایی ڕێگا.

سەرپەیڤ