تشرینی دووه‌م 27, 2020 16:50 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر باقری: ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران خەونی ئیستیکباری جیھانیی بۆ زاڵ بوون بە سەر ناوچەکەی بەتاڵ کردەوە

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوەی وەبیر ھێنایەوە کە، بازنەی مەزنایەتی و دەستەڵاتی ئەم ھێزە، خەونی ئیستیکباری جیھانی و ھێزە واوە ناوچەییەکانی بۆ زاڵ بون بە سەر فەکتەرە ئاسایشتییەکانی ناوچەکە بەتاڵ کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، سەرلەشکر «موحەممەد حسەین باقری» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی ھەینی لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆز کردنی ڕۆژی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند:بازنەی مەزنایەتی و دەستەڵاتی ھێزی دەریایی ئێران، خەونی ئیستیکباری جیھانی و ھێزە واوە ناوچەییەکانی بۆ زاڵ بون بە سەر فەکتەرە ئاسایشتییەکانی ناوچەکە بەتاڵ کردووەتەوەو ئێرانی ئیسلامیشی کردووە بە پەیامھێنەری ئاشتی، دۆستایەتی و ئاسایشت لە ئاوەکانی وڵات و گردوپەڕی دا.

سەرلەشکر باقری وتیشی: ھێزی دەریایی ئەرتەش و ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای بارستایی خۆش کردن بۆ ئەنجام دانی ئەرکی گەورەو تایبەتی، قوڵایی ستراتژیای خۆیانیان لە کەنارەکانی کەنداوی فارس، دەریای عومان و باکووری ئەقیانووسی ھیند ھەتا ئاوو ئەقیانوسە دوورەدەستەکانییش پەرە پێ داوەو وەک لەنگەرگای ئاسایشتی واوەناوچەیی ڕۆڵێکی کاراو ھەستیار دەگێڕن.

ئەمڕۆ ھەینی حەوتەمی «سەرماوەز» ٢٧ی نوامبەر ساڵگەڕی داستان ڕسکاندنی ئەندامانی پاپۆڕی موشەک ھاوێژی «پەیکان» ڕۆژی ھێزی دەریایی ئە رتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

سەرپەیڤ