تشرینی دووه‌م 28, 2020 13:47 Asia/Tehran
  • پێداگریی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لەسەر سزادانی بەبڕشتانەی ئەنجامدەران و فەرماندەرانی تاوانکاریی تیرۆری شەھید فەخری زادە

رێبەری باڵای شوڕشی ئیسلامیی جەختی کردەوە لەسەر سزادانی بەبڕشتانەی ئەنجامدەران و فەرماندەرانی تاوانکاریی تیرۆری زانستوەری ناڤۆکیی ئێران.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی روژی شەممە لە بروسکەیەک دا وێڕای پیرۆزبایی کردن و سەرەخۆشی کردنی شەھیدبوونی موحسین فەخری زادە زانستوەری ھەڵکەوتەی ناڤۆکی و بەرگریی ئێران ، جەختی کردەوە لەسەر سزادانی بەبڕشتانەی ئەنجامدەران و فەرماندەرانی ئەم تاوانکاریە و ھەروەھا پێویستیی بەردەوامکردنی ھەوڵی زانستیی و تەکنیکیی ئەو شەھیدە . 

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی فەرمووشی : ئەم زانستوەرە ھەڵکەوتە ناڤۆکی و بەرگریە کە بە دەستی بەکرێگیراوانی تاوانکار و دڵڕەق شەھیدکرا ، گیانی عەزیز و بەنرخی لەبەر ھەوڵی زانستیی گەورە و نەمری خۆی لە رێگای خوا دانا و پلەی بەرزی شەھادەت ، پاداشی ئیلاھیی ئەوە . 

موحسین فەخری زادە بەرپرسی رێکخراوی توێژینەوە و داھێنانی وەزاڕەتی بەرگریی ئێران رۆژی ھەینی لە کردەوەیەکی تیرۆریستی دا شەھید کرا . 

سەرپەیڤ