کانونی یه‌که‌م 07, 2020 15:32 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:دانوستان لە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی ناکەین

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە پەسەند کراوەکەی مەجلیسی شوورای ئیسلامی بۆ کشانەوەی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕایگەیاند: پەسەندکراوی ئەم دواییەی مەجلیس هێشتا نەبووەتە یاسا و قۆناغەکانی تێنەپەڕاندووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: ئەگەر ئەو پەسەند کراوە ببێتە یاسا و هەموو قۆناغەکانی تێبپەڕێنێت بەدڵنیاییەوە پێبەندی ئەو یاسا دەبین.

ناوبراو گوتیشی: هەندێ بابەت لە سەر خواستی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بۆ گەڕانەوەیان بە بەڵێنەکانیان و چاکسازی لە هەڵەکانی دەوڵەتی ترامپ دەبیسترێت. هیوادارین ئەورووپاش کۆتایی بهێنێت بە پشت کردنیان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئەگەر ئاوا بێت ئەوە ئاساییە کە ئێرانیش پایبەند دەبێت بەوەی کە واژۆی کردووە ،  بەڵام پێویست بە دانوستانی دووبارە   سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی نییە.

خەتیب زادە سەبارەت بە داخوازی چەند وڵاتی ناوچەکە بۆ بەشداری لە دانوستان لەگەڵ ئێران وتی: ئەو وڵاتانە هەموو پارەی خەڵکەکەی خۆیانیان خەرج کرد تا لە سەردەمی دەسەڵاتداری ترامپ بگەنە ئامانجی خۆیان و ئاسایش بۆ خۆیان بکڕن کەواتە ڕوونە کە ئێستا نیگەران بن و ئەو وڵاتانە ئەبێ ئاستی خۆیان بزانن. ئێران لەنگەر و کۆڵەکەی ئاسایشی ناوچەکەیە و وەک برایەکی گەورەتر چاوپۆشی لە هەڵەکان کردووە.

 

سەرپەیڤ