کانونی یه‌که‌م 10, 2020 07:05 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی کۆچی دوایی «ئایەتوڵڵا یەزدی»

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا «موحەممەد یەزدی» سەرۆکی کۆمەڵگای وانەبێژانی حەوزەی عیلمییەی قوم و ئەندامی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری ، سەرەخۆشیی کرد.

ئایەتوڵڵا «موحەممەد یەزدی» کە ماوەیەک لەمەوپێش لەبەر نەخۆشیی و گرفتی کۆئەندامی ھەرس لە جێگا کەوتبوو، دوای تەمەنێک خەباتی لە پێناوی ئیسلام و شۆڕشی ئیسلامی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە تەمەنی ٨٩ ساڵی دا ئەمری ئیلاھیی بەجێ ھێنا.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشی کردن بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا «موحەممەد یەزدی» جەختی لەوە کردەوە: پێشینەی شۆڕشگێڕی و خەبات لە سەردەمی تاغوت لە پاڵ ئامادە بوونی بەردەوام و ھەمیشەیی لە ھەموو سەردەمێکی شۆڕش و بە ئەستۆگرتنی بەرپرسایەتیی قورس و گرینگ لە بەڕێوەبەرایەتیی وڵات لەوانە سەرۆکایەتیی ھێزی دادو ئەندامەتی لە شورای نیگەھبان و مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری و مەجلیسی شورای ئیسلامی، لەپاڵ چالاکیی زانستی و فیقھی، کەسایەتییەکی ھەڵکەوتەو کاریگەری لەم زانا ڕێزمەندە دروست کردبوو.

 ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ھەروەھا وتی: باوەڕی لێبڕاوانە بە بنەماکانی شۆڕش و خۆڕاگرتن لەم ئاراستەیەداو خیرەتی دینی و شۆڕشگێڕانە، نیشانەگەلێکی بەرچاوی دیکەی ئەم کەسایەتیی ھێژایە بوون.

 ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ھەروەھا لە خوداوەندی مەزن ڕەحمەت و مەغفیرەت و بەھەشتی بەرینی بێ ئایەتوڵڵا «موحەممەدی یەزدی» داوا کرد.

 

سەرپەیڤ