کانونی یه‌که‌م 18, 2020 20:18 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر باقری: جوگرافیای سیاسی بارستایی ئەوە بە جیھانی ئیسلام دەبەخشێت کە ببێتە ھێزێکی باڵادەست

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: جیھانی ئیسلام بە سەرنجدانی جێ و شوێنی ژیۆپۆلۆتیک و ژیۆ ستراتژیک و بارستایی و سەرچاوە سزوشتی و مرۆڤییەکانی، توانایی بەرفراوانی ھەیە بۆ ئەوەی ببێتە ھێزێکی باڵا دەستی دنیا لەڕووی میکانیزمی ژیۆپۆلێتیکی جیھانییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرلەشکر«موحەممەد باقڕی» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە شەشەمین کۆنگرەی جوگرافیازانە موسڵمانەکان وتیشی: بوونی ھێندێک ھۆکارو بەستێنی وەک لێک دابڕانی کەشی چوگرفیایی، جیاوازیی ڕەگەزی و ئایینزایی و زمانی، بۆچوون و چەشنی سیستێمی سیاسی، پتەوی و لاوازی لە ڕووی ڕادەی سەربەخۆی و پێوەبەسترانی سیاسی و ئابووری، ناکۆکیی لە سەرخاک و سەرزەوین، ململانێی نێوخۆیی نێوان ھێزە ھەڵکەوتەکانی جیھانی ئیسلام و بانگ کردنی ھێزە ئیستیکبارییەکان بۆ دامەزراندنی ئاسایشت لە قەواخی گرێبەستی سیاسی و ئاسایشتی و سەربازی ، موسڵمانانی توشی لاوازی کردووە لە کاتێکدا کە دەیانتوانی بە یەکترھێزمەند کردن و ھاوبیروڕایی ببنە ھێزێکی باڵادەست.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: سوڕان و جێگۆڕکێی دەستەڵاتداران لە پۆستەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل، ھەموو جۆرە ڕوانگەو ھەڵوێستێکی ڕق  و نەرم ھەڵبەت دوژمنانەیانی بۆ جیھانی ئیسلام ئاشکرا کردووە، بە تایبەت لەم ماوەیەی دوایی دا کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بەکارھێنانی وشەو شوبھاندنی سوک لە بارەی دەستەڵاتدارانی عەرەبستان کە خۆیان بە خادیمی حەرەمەینی شەریفەین دەزانن، قسەی دەکرد. دیارە ئاوا ڕوانگەگەلێک بە تەواوی ئاشکرایەو بۆ ئەوە دەبێت لێبڕاوانە داوەریی لە سەر بکرێت.

«موحەممەد باقڕی» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوابەشی وتەکانی دا جەختی لەوەش کردەوە کە، پاک کردنەوەی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا لە چەک و چۆڵی ناڤۆکی و دابین کردنی ئاسایشت بە شێوەی بەکۆمەڵ لە لایەن وڵاتانی موسڵمانەوە بۆی ھەیە بکرێتە بنەمایەک بۆ وتووێژو گەشە پێ دانی ھاوکارییەکان.

شەشەمین کۆنگرەی جوگرافیازانە موسڵمانەکان ڕۆژی پێنج شەممە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ