کانونی یه‌که‌م 22, 2020 06:31 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە ڕوو لە پەمپێئۆ: ئامادە بوونی سەربازییانەی ئەمریکا سەرچاوەی تێکچوونی سەقامی ناوچەکەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھەرچەشنە ھێرشێکی سەر شوێنە دیپلۆماسیەکانی بە ڕەت کراوە زانی و دوو لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێی داگرت:ئامادە بوونی سەربازییانەی ئەمریکا سەرچاوەی تێکچوونی سەقامی ناوچەکەمانە.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە ھەژماری توییتێرەکەی دا لە وەڵامی تۆمەتە چەندپاتەوە بووەکانی ئەمریکا کە ئێرانی بە ھۆکاری پشت پەردەی ھێرشە ڕۆکێتییەکانی ڕۆژی یەکشەممەی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا ناساند بوو، لە پەیامێکدا نووسی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بوختانە دژی ئێرانییەکانی پەمپێئۆ کە بە ئاشکرا ئامانجەکەی ئاڵۆزی نانەوەیە، بە توندی ڕەت دەکاتەوە.

خەتیب زادە وێرای پێداگری لە سەر ئەمەی کە ئێران ھەرچەشنە ھێرشێکی سەر شوێنە دیپلۆماسییەکان ڕەت دەکاتەوە،وتیشی: ئامادە بوونی سەربازییانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرچاوەی تێکچوونس سەقامی ڕۆژئاوای ئاسیایەو ھیچ ڕادەیەک چەواشەکارییش نابێتە پاسا بۆ ملھوڕییەکانی ئەمریکا.

خەتیب زادە جەختی لەوەش کردەوە کە ئێران وشداری دەداتە ڕژێمی ترەمپ کە لەم ڕۆژانەدا بە دووی ئاژاوەگێڕییەوە نەبێت.

سەرپەیڤ