کانونی دوھەم 04, 2021 23:16 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی ئێران : تیروری سەردار سولەیمانی ، نمونەی تیرۆریسمی دەوڵەتیی رێکخراوە

سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران ، تیرۆری سەرداری سپەھبود قاسم سولەیمانیی لە لایەن ئەمریکای بە نمونەی تیرۆریسمی دەوڵەتیی رێکخراو ، پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی نیشتمانیی و سەربەخۆیی عێراق و پێشێلکردنی سەروەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناو برد .

محەمەد باقر قالیباف لە نامەیەک دا بۆ ژمارێک لە سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی جیھان ، سەرۆکی یەکیەتی نێوان پەرلەمانەکان ، سکرتێرە گشتیەکانی کومەڵی پەرلەمانە ئاسیایی و ئیسلامیەکان و ھەروەھا ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان کە رۆژی دوشەممە بڵاوبووەوە ، گوتی : حکومەتی ئەمریکا سێی ژانیڤەری 2020 لە ھەنگاوێکی تیرۆریستیی رێکخراو و ئامانجداردا ، سەرداری سپەھبود قاسم سولەیمانی لە فەرماندەرانی باڵای سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ھاوڕێکانی لە سنووری مەدەنیی فڕۆکەخانەی بەغدا و بە پەلاماری موشەکیی شەھید کرد . 

سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە سەردانەکەی سپەھبود سولەیمانیی بۆ عێراق لەسەر بانگێشتنی حکومەتی ئەم وڵاتە بووە ، جەختی کردەوە : ئەم کاربەدەستە باڵا سەربازیەی ئێران لە ساڵانی رابردوودا وەک باڵاترین موستەشاری سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تەنیشت ھێزە چەکدارەکان و حکومەتی عێراق رۆڵێکی گرنگی بووە لە نەھێشتنی تیرۆریسم لەم وڵاتەدا . 

سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لە نامەکەی دا وێڕای شەرمەزار کردنی ھەنگاوی تیرۆریستیی حکومەتی ئەمریکا ، جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی ھەوڵی پەرلەمانی وڵاتانی جیھان و کۆمەڵی نێودەوڵەتیی بو رێگرتن لە دوپاتبوونەوەی ئەم جۆرە کارەساتە تیرۆریستیانە . 

سەرپەیڤ