کانونی دوھەم 06, 2021 20:32 Asia/Tehran
  • سەرتیپ قائانی: شاگردانی قوتابخانەی «حاج قاسم»، ئەمریکییەکان لە ناوچەکە دەردەپەڕێنن

فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بەرەی خۆڕاگری ڕۆژلەدوای ڕۆژ ھێزمەندتر دەبێت، وتی: شاگردانی قوتابخانەی شەھید« سولەیمانی»، ئەمریکییەکان لە ناوچەکە دەردەپەڕێنن .

سەردارڕی سەرتیپ «ئیسماعیل قائانی» فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێ و ڕەسمی یەکەم ساڵگەڕی شەھید بوونی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە کرمان وتی: یەکەم زللـەیەک کە بۆ تۆڵەکردنەوە لە دوژمن درا، بەڕێ کرانی شکۆمەندی تەرمی سەرداری «سولەیمانی» بوو، دووھەمین زللـەش ھەڵکوتانە سەر بنکەی ئەمریکا و شکاندئنی پۆرتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بوو.

سەرتیپ قائانی وتیشی: زللـەی دواتر کە دەبێ بوەشێندرێت، زاڵ بوونی نەرم ئامێرانە بەسەر سامی کارتۆنیی ئیستیکباردایەو ئەمەش بابەتێکی گرینگە و چوارەمین زللـەش دەرپەڕاندنی ئەمریکایە لە ناوچەکە.

فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕوو لە دوژمنان وتی: تێکشکاندن و تۆڵە سەندنەوە لە ئێوە دەستی پێ کراوەو لەمەولا تەنانەت لەنێو ماڵی خۆشتاندا ناتوانن ئەرخەیان بن. بە دڵنیاییەوە تاوانکارانی سەرەکی کە بە تسیرۆری سەردار سولەیمانییەوە گلاون ھەر لە سەرۆک کۆمارەوە بگرە ھەتا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بابزانن وەھا نییە کە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دەستی خۆیان بوەشێنن و پاڵەوانێکی خەباتی دژی تیرۆریزم تیرۆر کەن و پاشان بە ئاسودەیی بژین.

فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ڕێبازی شەھید سولەیمانی بە بێ دڕدۆنگی و گۆڕان بەردەوام دەبێت، وتیشی: داکۆکی لە بەرەی خۆڕاگری ھەروا بە حەول و قووەی ئیلاھی بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ