کانونی دوھەم 08, 2021 20:04 Asia/Tehran
  • کورتەیەک لە وتارەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی بە بۆنەی ساڵگەڕی ڕاپەڕینی نۆزدەھەمی بەفرانباری جەماوەری قوم دژی حکومەتی پالەوی وتارێکی ئاراستە کرد کە داگری سێ نەوەرەی نێوخۆیی و ناوچەیی و جیھانی بوو.

لە ڕووی ناوچەییەوە،ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامیی ئێران تیشکی خستە سەرئامادە بوون و جێ وشوێنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەئاستی ناوچەکەداو ئەمەی کە بۆچی بەرەی ئیستیکبار دەڵێت، بۆ دەبێ ئێران لە ئاستی ناوچەکەدا بەردەوام دیار بێت و  وتی: نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەریەتی بە جۆرێک ھەڵس و کەوت بکات کە دۆستان و لایەنگرانی لە ناوچەکەدا ھێزمەند ببن.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئامادە بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکەی بە سەقام چێکەر زانی و لەم بارەیەشەوە  ئاماژەی کردە کردەوەی ئێران لە خەباتی دژی تیرۆریزم لە عێراق و سووریاو وتی: ئەوە بۆ ھەمووان سەلمێندراوە کە بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووەتە ھۆی نەمانی ھۆکارانی تێکچڕژان و گێرەشێوێنی. پرسی داعش لە عێراق و بابەتگەلی جۆربەجۆر لە سووریاو کۆمەڵێک بابەتی دیکە کە جارێ نامەوێ باسیان بکەم، لەو پرسانەن کە کەسانی کاربەدە ست بەباشی ئاگادارینی.

ڕەھەندە جیھانییەکانیش لە وتەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامیی ئێران داگری چەند بابەت بوو. یەکەم ئەوەی کە بەڕێزی وێڕای ئاماژە کردن بە ڕووداوەکانی ھاوپەیوەند بە کۆنگرێسی ئەمریکا بە ئابڕووچوونی دیموکراسیی ئەمریکی ناوی برد.

دووھەم ئەوەی کە ئەمریکای بە ھۆکاری ناپاوەجێیی لە ناوچەکەدا ناساند. سێھەم ئەمەی کە بەڕێزی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجامی بە بەسەندەکراو نەزانی و ڕایگەیاند: ئەگەر بایکۆتەکان ھەڵنەگیرێن، ئەوە ڕەنگە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ نێو ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام بە زیانی ئێمە بێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە،ئەوەی وا لێرەدا گرینگە ئەمەیە کە بە پاڵپشتیی یاسای ھەنگاوی ستراتژییانە لە ئاراستەی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان کە لە مەجلیسی شورای ئیسلامیش دا پەسەند کراوەو دەوڵەتیش ڕاپەڕاندنی دەست پێ کردووە، بڕیارێکی دروست لە لایەن مەجلیس و دەوڵەتەوە بۆ کەم کردنەوەی بەڵێنمەندییەکانی  نێو بەرجام دراوە کە دیارە ئەگەر ئەوانە بگەڕێنەوە بۆ بەڵێنەکانیان ئێمەش بەش بەحاڵی خۆمان ئاوڕ لە بەڵێنەکانمان دەدەینەوە.

سەرپەیڤ