کانونی دوھەم 12, 2021 21:47 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی توندی «زەریف» بەرامبەر بە بانگەشەی تازەی «پەمپێئۆ» لە بارەی ئێرانەوە

«موحەممەد جەواد زەریف» بەرامبەر بە بانگەشەکەی «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە ئێرانی بە بنکەی تازەی «ئەلقاعیدە» ناوبرد بوو کاردانەوەی پیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی «ھەمشەھری ئۆنلاین»، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بانگەشەی بێ ناوەڕۆکی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەست کردنی ئێران بە «ئەلقاعیدە»وە لە توییتێکدا نووسی: سەرباری «ھەر لە پەلەقاژەی دانانی ناوی کوبا لە پێڕستی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆریزمەوە بگرە، ھەتا بەڵگەی ساختەو داتاشراوی بە ڕواڵەت درکێندراو لە بارەی ئێرانەوە»، سەرەنجام جەنابی « درۆ و گزی و تاڵان دەکەین» خولی کارەساتباری وەزارەتەکەی لەوپەڕی درۆودەلەسەی شەڕخوازانەدا بە شێوەیەکی قیزەون کۆتایی پێ دێنێ.

ئیدی کەسی پێ ھەڵناخەڵەتێ، تەواوی تیرۆریستانی ١١ی سپتامبەر لە وڵاتە خۆشەویستەکەی پەمپێئۆ لە ڕۆژھەڵاتی ناڤینەوە ھاتبوون و کەسیان ئێرانی نەبوون.

جێگای ئاماژەیە «پەمپێئۆ» ئەمڕۆ لە بانگەشەیەکی گاڵتەجاڕانەدا ئێرانی وەک «بنکەی تازەی» ئەلقاعیدە ناوبردبوو.

سەرپەیڤ