کانونی دوھەم 13, 2021 16:27 Asia/Tehran
  • پشتگری و ڕێزنانی دە ھەزار پەرستار لە ھەڵوێستی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بواری تەندروستی دا

پتر لە دە ھەزار پەرستار بە واژۆ کردنی ھەڵمەتێکی «سوپاس ڕابەرەکەم» لە ھەڵوێستی تەگبیرمەندانەو بەدەستەڵات و جێی شانازیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی ڤەکسینی کۆرۆناو ھەروەھا پرسەبنەماییەکانی بواری تەندروستی و چالاکیی پەرستارەکان، ڕێزیان گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، پەرستارانی ئێرانی لە دەقی ھەڵمەتی نوسراوەی «سوپاس ڕابەرەکەم»ی خۆیاندا ڕایانگەیاند: ڤەکسینی خۆماڵیی کۆرۆنا لە ھەل و مەرجی ئێۆستادا ھۆی شانازی و دەستەڵاتی نیشتیمانی و ھۆکاری دەستەبەر کرانی تەندروستیی تاک بە تاکی گەلی ئێران و بەتایبەت ھێزی مرۆڤی لە ڕووی میکانیزمی ساغڵەمیەوەیەو بەم پێیە پەرستارەکان خۆیان بە ئەرکمەندو پارێزەرو ڕاپەڕێنەری فەرمانەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دەزانن.

لە دەقەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە، ھەڵوێستی تەگبیرمەندانەو لەڕووی دڵسۆزی و سەرنجی تایبەتیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەرامبەر بە زانستوەرانی بەرھەمھێنی پێکوتەو ڤەکسین، تەندروستیی دەستەبەرکراوی تاکس کۆمەڵگاو پێداگریی بەڕێزیان لە سەر ڕاگەییشتنی پسپۆڕانە بە ژمارەو ھەل و مەرجی سەرمایەی مرۆڤی لە بواری ڕێنماییەکانی پەرستاری، ھانەوھۆکاری سەرەکیی بەرەوپێش بردن و ڕاپەڕاندنی دروشمی ھێزمەندانەی «ئێمە دەتوانین»ـە.

جێگای ئاماژەیە ،حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھاتنی ڤەکسینی ئەمریکی و ئینگلیسیی بۆ ئێرانیان قەڕدەغە کردووەو ڕایانگەیاندووە کە: ئەمریکییەکان ئەگەر بیانتوانی با ڤەکسین و پێکوتە بەرھەم بھێنن ئەو قەیرانەی کۆرۆنا لە وڵاتی خۆیاندا سەری ھەڵ نەدەدا کە لە ڕۆژێکدا نزیکەی چوار ھەزار کەس تیا بچن، ئەمە جیا لەوەی کە ھەرر بنەڕەت دا متامنەیان پێ ناکرێ و جارڕی وایە ڤەکسینەکانیان لە سەر گەلانی دیکە تاقی دەکەنەوە.

سەرپەیڤ