کانونی دوھەم 13, 2021 18:01 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی مەشقی «دەستەڵاتی دەریایی ٩٩»ی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران

مەشقی «دەستەڵاتی دەریایی ٩٩»ی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گوێئاوەکانی مەکران و باکووری ئەقیانووسی ھیند دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، مەشقی «دەستەڵاتی دەریایی ٩٩»ی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە لە گوێئاوەکانی مەکران و باکووری ئەقیانووسی ھیند دەستی پێ کرا.

لە یەکەم قۆناغی ئەم مەشقەدا مە بە شێوەیەکی چاوەڕئان نەکراو بەرپا کرا، یەکەکانی ڕووبەرو ژێرئاوو فڕندەی ھێزی دەریایی ئەرتەش بە سەر ناوچەی مەشقەکەدا بڵاو بوونەوە ھەتا مەشقەکانی پڕۆفشناڵی خۆیان بە پێی بعەرنامەیەکی پێشتر داڕێژراو ئەنجام بدەن.

ھاویشتنی ھەموو جۆرە موشەکێکی مروزی دەربایی ڕووبەر بۆ ڕووبەر، ھاویشتنی ئەژدەر لە ژێردەریایی خۆماڵیی ھێزی دەریایی ئەرتەش، مەشق و پرۆڤەی پرۆفشناڵی تاقمەکانی ئۆپراسیۆنی تایبەتی لە گوێئاوو دەریاو ھەروەھا ئەنجام دانی ھەڵمەتی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و جەنگاوەریش بەشێکی دیکەی بەرنامەی مەشقەکەن.

ئەمیری دەریادار «حەمزە عەلی کاویانی» وتەبێژی مەشقی «دەستەڵاتی دەریایی ٩٩»ی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی ئەم مەشقەوە وتوویەتی: ئەم مەشقە بە شێوەیەکی چاوەدوان نەکراو ئەنجام دەگرێ و لە ماوەیەکی کورت دا دوای پێڕاگەیاندن، یەکەکانی بەشداری مەشقەکە لە ناوچەکەدا بڵاو بوونەوە.

سەرپەیڤ