کانونی دوھەم 15, 2021 12:24 Asia/Tehran
  • ھەڵاتنی شای ئێران و کۆتایی ھاتنی خەونی پالەوییەکان

  بیست و شەشەمی بەفرانباری ساڵی ١٣٥٧، لە ڕۆژمێری ڕووداوەکانی شۆڕشی ئیسلامی دا ڕێککەوتە لەگەڵ ھەڵاتنی شا لە ئێران.

ھەڵاتنی شا لە ئێران لەم ڕۆژە مێژووییەدا، خاڵێکی کۆتایی بۆ سەردەمی ڕژێمی پاشایەیەتی داناو مزگێنیی دەست پێ بوونی وەرزێکی تازەی دا لە ژیانی سیاسیی ، کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیریی کۆمەڵگای ئێران .  

 

 ڕابوونی شۆڕشگێڕانەی جەماوەری ئێران لە خەباتی دژی ڕژێمی شا لە ماوەی مانگەکانی کۆتایی ساڵی ١٣٥٧ تەنگی بە ڕژێم و لایەنگرەکانی ھەڵچنی ، ھەتا ئەو جێگایەی کە تەنانەت کاربەدەستانی کۆشکی سپیش تەنیا بژاردەیان لە ھاتنەدەرەوەی شا لە ئێران دەدیت.  

ھەڵبەت دیارە داکۆکیکارانی بیانیی ڕژێمی پالەوی بۆ بەرنگار بوونەوەی شۆڕشی گەلی ئێران و پشتگریی بێ شەرت و مەرجی لە حکومەتی موحەممەد ڕەزای پالەوی ھەرکارێکیان دەکرد، کەچی سەرەنجام ڕابوونی شۆڕشگێڕانەی گەلی ئێران لە ماوەی ساڵانی ١٣٥٦ و ١٣٥٧ سەرکەوت و سەرباری ئەو ھەموو پشتگرییەی وڵاتانی بیانی لە شا پیلانی نەیارانی نێوخۆیی و دوژمنانی ڕدەرەوەیی بۆ گەڕاندنەوەی شا توشی شکست ھات. بە تەشەنەسەندنی بازنەی ڕاپەڕینی جەماوەری بە ڕابەرایەتیی ئیمام خومەینی، جڵەوی کاروباری وڵات لە دەستی ھێزەکانی ڕژێم دەرچوو.

ڕژێمی شا لە ماوەی کەمتر لە مانگێک لە ھەڵاتنی شا ڕووخاو تەخت و بەختی ڕژێمی سەرتاسەر ستەمی ٢٥٠٠ ساڵەی پاشایەتی سەرەنجام ڕۆژی ٢٢ی بەھمەنی ١٣٥٧ تێک و پێک دراو شا کە ڕۆژی ٢٦ی بەفرانبار بە بیانووی چارەسەریی نەخۆشی لە ئێران ھەڵاتبوو ئیدی نەگەڕایەوەو لە نامۆیی دا سەری نایەوە.

 ئیمام خومەینی(رە) لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەو ھەڵاتنەی شا لە ئێران لە ھەمان ڕۆژدا لە بەیاننامەیەک دا  ھاتنەدەرەوەی شا لە ئێرانی وەک یەکەم قۆناغی کۆتایی ھاتنی زاڵیەتیی دڕندەکارانەی ٥٠ ساڵەی ڕژێمی پالەوی ناوبردو ئەو سەرکەوتنەی لە گەلی ئێران پیرۆزبایی کرد.

٢٦ ڕۆز دوای ھەڵاتنی شا لە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٣٥٧ شۆڕشی ئیسلامیی گەلی ئێران سەرکەوت.

زنجیرەی  دەستانی شاراوه

زنجیرەی "دەستانی شاراوه"ش  کە لە کەناڵی سەحەری کوردییەوە بڵاو بووەوە  ئاماژە بۆ ڕووداوەکانی سەردەمی پاشایەتی محەمەدڕەزا پەهلەوی لە خەرمانانی ساڵی 1320 ی هەتاوییەوە تاکوو ڕێبەندانی 1357 ی هەتاوی دەکات ، کە ئێوەی ئازیز دەتوانن بۆ بینینی ئەرشیڤی ئەو زنجیرەیە سەردانی لینکی خوارەوە بکەن:

http://bit.ly/3sm4Utw

 

سەرپەیڤ