کانونی دوھەم 15, 2021 21:54 Asia/Tehran
  • سەردار حاجی زادە: دەستەڵاتێکی تازە لە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دا پێکھاتووە

فەرماندەری ھێری ھەوا فەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: بە ئاوێتەکرانی توانایی تازەی موشەک و ھەڵمەتی خۆفڕەکان و بەکارھێنانی داھێنانی ھۆشی زیرەک، دەستەڵاتێکی تازە لەم ھێزەدا چاوی ھەڵێناوە.

سەرداری سەرتیپ« ئەمیر عەلی حاجی زادە» فەرماندەری ھێزی ھەوا فەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پەراوێزی بەرپاکرانی قۆتاغی یەکەمی مەشقی «پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی ١٥»ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، قۆناغی یەکەمی ئەم مەشقەی وەکو ئۆپراسیۆنی لێکچوواندنی ھەڵمەتی سەر خای سەرەکی و کۆڵەکەکانی بەرەڤانیی دوژمن ناوبردو وتیشی: لە قۆتاغی یەکەمی مەشقی «پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی ١٥»دا ھەڵمەتێکی تێکەڵاو، بە کەڵک وەرگرتن لە موشەک و خۆفڕ ئەنجامی گرت.

سەردار حاجی زادە، وتیشی: لەم قۆناغەی مەشقەکەدا سەرەتا بە سیستێمی خۆفڕ ھێرش کرایە سەر بەشی بەرگریی بنکەی دوژمنی گریمانەیی و چەند چرکەیەک دواتر موشەکە ھاوێژراوەکان بەشە جۆربەجۆرەکانی مۆڵگەی دوژمنی گریمانەیییان کردە ئامانج.

سەردارحاجی زادە ئەو تاکتیکە بەکار براوانەی مەشقی «پێغەمبەری ئەعزەم (ص)ی١٥»ی بە بەرھەمی ئەزمون، ئۆپراسیۆن و مەشقەکانی ساڵانی ڕابردوو زانی و  پێی داگرت، بە بەکار ھێنانی بەرەی تازەی موشەک و خۆفڕی ھەڵمەتبەر، توانایی تازە بەدی ھاتووە.

قۆتاغی یەکەمی مەشقی «پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی ١٥» بە جێبەجێ کرانی ھەڵمەتی ئاوێتەی موشەک و خۆفڕی ھێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ناوچەی گشتیی شۆرەکاتی ناوەڕاستی ئێران بەرپا کرا.

    

سەرپەیڤ