کانونی دوھەم 21, 2021 00:57 Asia/Tehran
  • تەخت ڕەوانچی سەردەمی بەڕێوەبەرانی «ئەوپەڕی گوشاری» بە کۆتایی ھاتوو زانی

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: سەردەمی ئەو کەسانەی کە بە ھیوای بە چۆکدا ھاتنی ئێران شاناز ییان بە سیاسەتی «ئەوپەڕی گوشار»ی خۆیان دەکرد، بەسەر چووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەجید تەخت ڕەوانچی» ڕۆژی چوارشەممە لە نووسراوەیسەک دا لە توییتێرەکەی، لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە کۆتایی ھاتنی خولی چوار ساڵەی «دۆناڵد ترەمپ»و تیمە دژی ئێرانییەکەی کە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاریان دژی جەماوەری ئێران بەکار ھێنا ھەتا بە چۆکیدا بھێنن،ئەم بابەتەی نووسی.

جەختی لەوەش کردەوە کە، ناکرێ ڕاستییەکانی ئێران بە ھەند نەگیرێت و تەواوی ھەوڵەکان بۆ لاواز کردنی بێ ئەنجام بووە.

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشی داگرت: ئایا دەوڵەتی تازەی ئەمریکا وانە لە دوژمنایەتی، نەزانی و شکستەکانی ڕابردوو فێر دەبێت ؟ بە دڵنیااییەوە زەمەن لەم بارەیەوە داوەری دەکات.

سەرپەیڤ