کانونی دوھەم 21, 2021 01:51 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی «زەینەب سولەیمانی» بەرامبەر بە کۆتایی ھاتنی ڕژێمی «ترەمپ»

ھەژمارێکی توییتێری بە ناوی «زەینەب سولەیمانی» کچی «حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەرامبەر بە کۆتایی ھاتنی ڕژێمەکەی «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری تەریک خراوەی ئەمریکا، کاردانەوەی پیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «زەینەب سولەیمانی» کچی «حاج قاسم سولەیمانی» لە ھەژماری توییتێرەکەی ڕوو لە «دۆناڵد ترەمپ» نووسی: کەس تۆ لە بەر شەھید کردنی «شەھید سولەیمانی» وەک پاڵەوان چاو لێ ناکات.

لەم پەیامەدا ھاتووە: جەنابی ترەمپ، تۆ بەو ھیوا پوچەڵە کە وەک پاڵەوانێک چاوت لێ بکەن باوکی منت شەھید کرد، لە کاتێکدا کە باوکم ژەنراڵێک بوو کە بەو پەڕی سەرکەوتووییەوە شەڕی دژی داعش و ئەلقاعیدە ڕابەرایەتی کرد. بەڵام تۆ لە بەرامبەردا، بەزیوو تەریک کەوتەو تێک شکاوی. کەس وەک پاڵەوانێک چاوت لێ ناکات، بەڵکو وەکو کەسێک چاوت لێ دەکەن کە پاشماوەی ژیانی لە ترسی دوژمنەکانی بە کولەمەرگی دەداتە سەر.

جێگای ئاماژەیە «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ئەم پەیامەی «زەینەب سولەیمانی»ی لە ھەژماری توییتێرەکەی خۆی دا بڵاو کردووەتەوەو ئەوەشی لێ زیاد کردووە کە: سەردار سولەیمانی دەدرەوشێتەوە، بەڵام «ترەمپ» فڕێ دەدرێتە زبڵدانی مێژووەوە.

سەرپەیڤ