کانونی دوھەم 21, 2021 10:33 Asia/Tehran
  • شەمخانی: پڕوپاگەندەکانی «ترەمپ» ھیچی لێ نەوەشایەوە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران، شانۆگێڕان دو پڕوپاگەندەکانی «دۆناڵد ترەمپ»ی بە ھەرەس ھاتوو زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «عەلی شەمخانی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران، لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: شانۆو پڕوپاگەندەکانی «دۆناڵد ترەمپ» بۆ تۆقاندن و شوێن دانان لە سەر خواستی سیاسی، بە ئامادە بوونی ھێزمەندانەی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرپا کردنی مەشقی دەگمەن و کەم وێنەی سەربازی ھیچی لێ نەوەشایەوە.

شەمخانی وتیشی: ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕبڕەی پشتی ستراتژیای خۆڕاگریی چالاکانەو کارا دێنە ئەژمار.

سەرپەیڤ