کانونی دوھەم 23, 2021 23:11 Asia/Tehran
  • ئێران و ئەرمەنستان پێوەندیەکانیان پەرە پێ ئەدەن

سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران و وەزیری ئابووریی ئەرمەنستان لەسەر پەرەی پێوەندیی تیجاریی دوو وڵات جەختیان کردەوە .

عەبدولناسر ھیممەتی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران رۆژی شەممە لە دیداری ووھان کەڕوبیان وەزیری ئابووریی ئەرمەنستان لە تاران بە ئاماژە بە پێوەەندیی دوور و درێژ و مێژوویی ئاڵووێری تیجاری و فەرھەنگیی نێوان دوو وڵات گوتی : ئێستا قەبارەی تیجاریی نێوان دوو وڵات ، ناتوانێ ئاوێنەی پێشینەی دوور و درێژی ھاریکاریی دوو قۆڵی بێت  و دەبێ زیاتر بێت. 

ھیممەتی ، ھۆگریی  زۆری بازرگانانی ئێرانی بە ھەناردەکردن بۆ ئەرمەنستانی راگەیاند . 

وەزیری ئابووریی ئەرمەنستانیش وێڕای بانگێشتنی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران بۆ سەردانی ئێرەوان ،  خوازیاری پەرەی پێوەندیی تیجاری و ئابووریی نێوان دوو وڵات بوو . 

وەزیری پیشە سازی و کانگا و تیجارەتی ئێرانیش لە دیداری وەزیری ئابووریی ئەرمەنستان ، ئامادەیی تارانی بۆ ھەناردەی بەرھەمەکانی پۆڵا ، کەلوپەلی نێوماڵ ، ئۆتومبێل و خۆراک بۆ ئەرمەنستان راگەیاند . 

سەرۆکانی رێکخراوەکانی پیشە سازیە بچوک و مام نێونجیەکانی دوو وڵاتیش لەسەر گەشەی ھاریکاریی و کردنەوەی ناوەندی گۆڕینەوەی تەکنۆلۆژیا جەختیان کردەوە . 

ئەرمەنستان ، رێگایەکی گونجاوە بۆ ھەناردەی ئێران بۆ روسیا و دوای شەڕی قەرەباغ و بایکوتکردنی کاڵاکانی تورکیا لە لایەن ئەرمنستانەوە ، ئێران دەرفەتێکی گونجاوی ھەیە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە . 

 

سەرپەیڤ