کانونی دوھەم 25, 2021 19:57 Asia/Tehran
  • رێزگرتنی رێبەری باڵای شۆڕش لە تواناییە زانستی و تەکنیکیەکان و ئیخلاسی شەھید فەخری زادە

بنەماڵەی زانستوەری ھەڵکەوتە و شازی ناڤۆکی و بەرگریی ئێران شەھید موحسین فەخری زادە ئەمڕۆ دوشەممە چاویان کەوت بە رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی .

ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم دیدارەدا وێڕای رێزگرتن لە تواناییە زانستی و تەکنیکیەکانی شەھید فەخری زادە ، ئامادەبوونی تێکۆشەرانەی ئەو زانستوەرە پایە بەرزە لە گۆڕەپانی زانست و کردەوە فەرمووی : گەورەیی ئەو پلە و پایەی کە خواوەند بە شەھادەت بەو بەڕێزەی دا ، مزی زەحمەت و ئیخلاسی کەم وێنەی ئەو بوو و ئەم پلە و پایە لە گەڵ ھیچ پلە و پایەیەکی دونیایی پێک ناگێرێ . 

بەڕێزیان ھەروەھا فەرمووی : ھاوسەرانی شەھیدان لە ئەجر و پاداشی ئەوان دا شەریکن و لە خوامان دەوێ سەبر و ئارامیی خۆی بۆ دڵی ئێوە بنێرێ و بتوانن ھەنگاونانی خۆتان بە پێی شەئنی ئەو شەھیدە درێژە پێ بدەن . 

موحسین فەخری زادە سەرۆکی رێکخراوی توێژینەوە و داھێنانی وەزارەتی بەرگری بەرگریی ئێران و لە زانستوەرانی ھەڵکەوتەی پیشە سازیی ناڤۆکی ، 27 ی نوامبر ی 2020 لە پەلامارێکی تیرۆریستی دا لە دەوربەری تاران شەھید کرا . 

سەرپەیڤ