کانونی دوھەم 27, 2021 10:49 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: ئاشتی لە ئەفغانستاندا بە ڕۆڵگێڕانی تەواوی لایەنەکان مسۆگەر دەبێت

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، ئامانج لە سەردانی شاندەکەی تالیبان بۆ تارانی وتووێژ لە بارەی ڕەوتی ئاشتی لە ئەفغانستان ڕاگەیاندو وتیشی: ئەفغانستانێکی پاوەجێ و وەدی ھاتنی ئاشتی و ئەرخەیانی لەم وڵاتە، خولیای کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

شاندێکی سیاسیی تالیبان بە سەرۆکایەتیی «مەلا عەبدولغەنی برادەر» ڕۆژی سێ شەممە گەییشتە تاران و لە لایەن کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە پێشوازیی لێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە بارەی وردیاتی سەردانەکەی ئەو شاندەی تالیبان بۆ تاران وتی: ھەڵوێستی ئێران لە بارەی ئەفغانستانەوە، قەت بە ھەڵوێستی ئەمریکاوە گرێ نەدراوە، چ لە سەردەمێکدا کە دەوڵەتی ترەمپ بە ھەنگ و پەلە خەریکی ھێندێک ھەوڵدان بوون و چ ئەمڕۆکە، ئێران بەردەوام سیاسەتێکی سەربەخۆی پێ و شوێن گرتووە.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە وتووێژ لەنێوان تاقمە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان تاکە ڕێگاچارەی پاوەجێیە بۆ پاراستنی ئاشتی لە ئەفغانستاندا، وتیشی: ئەمریکاش ھیچ چارەیەکی نییە ئەوە نەبێت کە ساڵانێکی دوورودێژ دەستوەردان و سنووربەزاندن لە ئەفغانستاندا کۆتایی پێ بێنێ و بە کشانەوەیەکی بەرپرسانە و بەڵێنمەند لە قورسایی ئەو پەژارەو کوێرەوەریانە کەم کاتەوە کە بەسەر گەلانی ناوچەکەی سەپاندووە.

سەرپەیڤ