شوبات 03, 2021 15:17 Asia/Tehran
  • ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی : ڕوانگەی ئیسلام و کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە ئافرەت، ڕوانگەیەکی ڕێزمەندانەیە

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە جیاوازیی بنەمایی ڕوانگەی ئیسلام و ڕۆژئاوا لە بارەی پرسی ئافرەتەوە، وتی:ڕوانگەی ئیسلام و کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە ئافرەت، ڕوانگەیەکی ڕێزمەندانەیە، لە کاتێکدا کە ڕوانگەی باوی ڕۆژئاوا ڕوانگەیەکی کاڵایی و ئامێرانەیە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین لە گەڵ کۆمەڵێک لە مەدیحەبێژانی ماڵباتی پێغەمبەر(د_خ)، وێڕای پیرۆز کردنی ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی زەھرا(س) و ڕێزنان لە پلەوپایەی ئافرەت و دایک و ھەروەھا ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) و دەیەی پیرۆزی فەجر وتی: لە ئیسلام دا ژن و پیاو لە ڕووی بایەخی ئیلاھی و مرۆڤییەوە جیاوازن، ھەڵبەت لە دیارە لەپاڵ ئەرکی ھاوبەش، ھەر کامە لە ژن و پیاو ئەرکێکی تایبەتیشیان ھەیە و ھەر لە بەر ئەمەشە کە خوداوەندی تاقانە داڕشتی جەستەی ھاوتەریب لەگەڵ ئەو ئەرکە تایبەتیانە خولقاندووە.

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە، ئێمە شانازی بەو ڕوانگەیەی ئیسلام دەکەین و لە بەرامبەر ئاوڕدانەوەی ڕۆژئاوا لە ئافرەت و شێوازی ژیانیان سەرلەبەر سکاڵاو ناڕەزامەندین.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە پڕوپاگەندەی ڕۆژئاواییەکان لە بارەی ئەمەی کە ئیسلام و باڵاپۆشی ئیسلامی ڕێگرە لە بەردەم گەشەی ئافرەت دا، وتی: دیارە ئەمە درۆیەکی ئاشکرایە و بەڵگەش بۆ ناڕاست بوونی، ڕەوشتی ئافرەتان لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندایە.

بەڕێزی وتیشی: لە ئێراندا لە ھیچ بڕگەیەکی مێژوویی ھەتا ئەم ڕادەیە ئافرەتی خوێندەوار، چالاک لە بواری جۆربەجۆری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و ھونەری، زانستی، سیاسی و ئابووری بوونی نەبووەو تەواوی ئەمانەش لە سای کۆماری ئیسلامی مسۆگەر کراوە.

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، ئاوڕدانەوەی ئیسلام لە ئافرەتی بە بەستێن خۆشکەری زەق بوونەوەی ڕۆڵی تەوەرەیی بنەماڵەو دایک ھێنایە ئەژمارو وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە پتەوترین کۆڵەکەکانی گۆشکردنی ھزری و ڕۆحی و ڕاستەقینەترین کەشی گەرم و گوڕ لە نێو بنەماڵەدا پێک دێت، وتیشی: دام و دەزگای پڕوپاگەندەی ڕۆژئاواو بە داخەوە ھێندێک لە شەیدایانی نێوخۆیی ڕۆژئاواش لە ھەوڵی ئەوەدان ھەتا ڕۆڵی تەوەرەیی دایک لەنێو بنەماڵەدا کاڵ کەنەوەو یان بە یەکجاری بیسڕنەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی زەھرا(س) و ئیمامی عەلی(ع) و ڕۆڵە بەڕێزەکانیانی بە نمونەیەکی بەرچاوی بنەماڵەیەکی ئیسلامی زانی  کە سەرمەشق وەرگرتن لە ھاوڕێیەتی، ھاودڵی، نیازپاکی و خەباتی ئەو مەزنانە دەتوانێ کۆمەڵگای ئیسلامی بگەیەنێتە لوتکە.

سەرپەیڤ