شوبات 09, 2021 23:04 Asia/Tehran
  • ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕوو لە لاوانی عێراقی: داھاتووی عێراق بە دەستی ئێوەو بە خواستی بەرزو بڵیندتان بنیات دەنرێتەوە

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە نامەیەک دا ڕوو لە لاوانی عێراقی پێی داگرت: داھاتووی عێراق ە دەستی ئێوەو بە خواستی بەرزو بڵیندتان بنیات دەنرێتەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕۆژی سێ شەممە لە پەیامێکدا بۆ لاوانی عێراقی ڕایگەیاند: من مزگێنیی داھاتووی پرشنگدارتان بۆ عێراق دەدەمێ، داھاتوویەک کە بە دەستی ئێوەو بە خواستی بەرزو بڵیندتان بنیات دەنرێت.

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە، دۆعاتان بۆ دەکەم و لە خوداوەندی تاقانە دەخوازم کە سەرکەوتنتان لە دەستخستنی بەختیاری لە دنیاو دواڕۆژو پاوەجێ مانەوە لە سەر ڕێگای ڕاست پێ ببەخشێت.

سەرپەیڤ