شوبات 10, 2021 14:33 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: خۆڕاگریی گەلی مەزنی ئێران و تەگبیری دەوڵەت بووە ھۆی شگست ھێنانی ترەمپ

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: خۆڕاگریی خەڵگ و تەگبیری دەوڵەتی ئێران بووە ھۆی شکست ھێنانی دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا لە داسەپاندنی بایکۆت و ئەوپەڕی گوشار بە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە ئاھەنگی ڕێزنان لە ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کە بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوە چوو، وێڕای پیرۆز کردنی دەست پێ بوونی چل و سێھەمین ساڵی تەمەنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، وتیشی: گەلی ئێران لە بەرامبەر «دۆناڵد ترەمپ»ی ملھوڕی کۆشکی سپی ڕاوەستاو بە تاقەت و خۆڕاگرتن شکستی پێ ھێنا.

ڕۆحانی وتیشی: ئێران ئەگەر دەستبەجێ دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام کشابایەتەوە، ئەوسا پیلانی ئەمریکاو ئیسرائیل لاپەڕەکانی مێژووی بە خۆی تەرخان دەدا.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای وەبیرھێنانەوەی بایکۆتەکانی ستەمکارانەی ئەمریکاو ئەوپەڕی گوشاری دەوڵەتی ترەمپ دژی ئێران وتیشی : تەواوی خەڵکانی جیھان لەم ڕۆژانەدا قەرزێکی گەورەی گەلی ئێرانیان لە سەرە، چونکو لە سای خۆڕاگریی جەماوەرو تەگبیری دەوڵەتی ئێران لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا دەوڵەتی ترەمپ شکستی ھێنا.

ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە بە دڵنیاییەوە ڕۆڵی گەل و دەوڵەتی ئێران بۆ ڕوخاندنی «دۆناڵد ترەمپ» ئەم ملھوڕەی کۆشکی سپی کاریگەر بووە، وتیشی: ئەمڕۆ دنیا لە بەر ئەو ئاسایشت و ھەست بە یاسامەندی و پاوەجێییەی کە بە ڕۆشتنی ترەمپ بەدی ھاتووە، لە بەرامبەر گەلی مەزنی ئێراندا قەرزارە.

ڕۆحانی وێڕای ستایش کردنی خۆڕاگریی گەلی ئێران لە بەر بەرخۆدانیان لە بەرامبەر ئەو ھەموو پیلانەو لە بەر وریاو لە سەر ھەست بوونیان لە ئاستی میدیا تێکدەرەکانی بیانی، وتیشی: سەردەمی بایکۆت و ئەوپەڕی گوشار و شەڕی ئابووری کۆتایی پێ ھاتووە، بەڵام بۆ گەییشتن بە سەرکەوتنی یەکجاری ھێشتا پێویست بە خۆڕاگری و دان بەخۆداگرتن دەکات.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا لە بارەی چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێرانیشەوە وتی: ئەگەر ٥ کۆ ١ بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات، ئێرانیش بەڵێنەکانی خۆی لە بەرجام دا جێبەجێ دەکات . ھیچ ڕێگایەکی دیکە بوونی نییە، بە دڵنیاییەوە ڕێگاچارەی سیاسی و ڕێگای ڕێککەوتنی دنیا لەگەڵ ئێران تەنیا وتووێژەو ئا لەم ڕێگایەش دا گەلی ئێران سەرکەوتوو دەبێت.

سەرپەیڤ