شوبات 10, 2021 15:29 Asia/Tehran
  • بڕیارنامەی کۆتایی یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان

ئەنجومەنی ڕێکخستنی بانگەوازی ئیسلامی لە سەر یەکگرتنی تەواوی چین و توێژەکان لە ھەمبەر ئیستیکباری جیھانی لەژێر فەرمانی وەلی ئەمری موسڵمانانی جیھان پێی داگرت.

ئەنجومەنی ڕێکخستنی بانگەوازی ئیسلامی لە بڕیارنامەی کۆتایی  یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان، وێڕای ڕێزنان لە بەشداریی شکۆمەندی گەلی ئێران لە جوڵانەوەی ھێمایانەی بە ماتۆڕو ترۆمبیل لە ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ڕێپێوەکانی  یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان بە نوێنەرایەتی لە لایەن تەواوی خەڵکانی بیرئازاد و حەق خوازی جیھان بە ھاوارێکی بەرزو دوژمن شکێن، پابەند بوونی کرداریی خۆیانیان لە مەڕ ملکەچ بوونی ڕەھا لە تەوەرەو جەغزی دەستەڵاتی ئێرانی ئیسلامی و جیھان لە ڕووی ڕاچەنینی ئیسلامییەوە، واتە ئیمام خامەنەیی (دام ظله) ڕادەگەیەنن.

ئەم بڕیارنامەیە وێڕای وەبیرھێنانەوەی ھەڵە ئاشکراکانیان بە کاربەدەستانی کوفرو ئیستیکباری جیھانی، بە تایبەت دەوڵەتی دیموکراتی ئەمریکا لە بارەی ئەو بۆچوونە ھەڵانەیان کە ھەر لە سەرەتای پێکھاتنی بزوتنەوەی مەزنی ئیسلامی ھەتا سەرکەوتنی شۆڕشی شکۆمەندی ئیسلامی و ئاژاوەی یەک لە دوای یەک و شەڕە بێ ئەنجامەکان و شکستەکانی ئابڕوبەرانەیان کە بەردەوام  تێیوە گلاون، ڕاشیگەیاندووە: گەلی ئێران بە خواستێکی لێبڕاوانە و کۆڵنەدانێکی جیھادئاساو بڕوادارانە لە «پێکدادانی ئابووری»ش دا تامی تاڵی شکست ھێنانێکی دووبارەی بە نسیوی دوژمنی قەسای قەسی ئیسلام و نیشتیمانی ئیسلامی کردووە.

بڕیارنامەی کۆتایی  یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان،باسی ئەوەشی کردووە کە، ھەر چۆن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیش فەرمویان، لە کۆماری ئیسلامیی ئێرندا کەس گوێ ناداتە دەمھەراشیی بانگەشەکەرانی نەشیاو، ھەڵوێستی لێبڕاوانەی گەلی ئێران ئەمەیە کە سیاسەتی یەکجاریی نیزامی ئیسلامی لە بارەی ڕێککەوتنی بەرجامەوە، «ھەڵوەشانەوەی تەواوی بایکۆتەکانە» لە لایەن ئەمریکاوە.

لەم بڕیار نامەیەدا ھەروەھا ڕێز لە ھەوڵ و تێکۆشان و خۆبەختکاریی جیھادگەرانی بواری تەندروستی و بەرنگار بوونەوەی کۆرۆناو خزمەتکردنی بڕوادارانەیان بە خەڵکیش گیراوەو لە داھێنان و دەستپێشخەریی زانستوەرە   بلیمەتەکانی ئێران لەمەڕ چێکردنی پێکوتەی بەرپەرچ دانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە نوێنگەیەکی توانایی و بیرتیژیی لاوانی ئێرانییە، داکۆکی کراوە.

سەرپەیڤ