شوبات 10, 2021 17:59 Asia/Tehran
  • ڕێ و ڕەسمی ئەمساڵی چل و دووھەمین ساڵی تەمەنی شۆڕشی ئیسلامی، داستان ڕسکاندنێکی جیاوازی گەلی مەزنی ئێران بوو

لە چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و لە ھەل و مەرجێکدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە ھۆی بەرپاکرانی جیاوازی ڕێپێوانی ئەمساڵ، خەڵک بە جوڵانەوەی ھێمایانەی بە ماتۆڕو ترۆمبیلی خۆیان لە سەرتاسەری وڵات، ھەڵاتنی چل و سێھەمین ھەتاوی سەرکەوتنی شۆڕشیان کرد بە جێژن.

ئەم ئاھەنگە ھاوکات لە پتر لە ھەزار شاروگونددا بەڕێوە براو لە تەواوی شاروگوندەکانیش دا تەوەرەو دەستپێکی  جوڵانەوەکە لە مزگەوتەکانەوە بوون.

کۆمەڵگای وەرزشی ئەمساڵیش ئامادە بوونێکی زەق و بەرچاوی لە ڕێزنان لە ئەیاموڵڵای دەیەی فەجردا ھەبوو و بە نوێنەرایەتیی لە لایەن تاک بە تاکی جەماوەری ئێرانەوە ئاھەنگی یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندانیان گێڕا. کۆمەڵگای وەرزشیی ئێران بە ماتۆڕسواران، بایسیکڵ سواران و ئیسکەیتکارانەوە ھاوکات لەگەڵ ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاھەنگی ڕێپێوانی دەیەی فەجردا بەشدارییان کرد.

پیشاندرانی موشەکە باڵستیکەکانیش لە ئاھەنگی فەجری شۆڕش دا  بەرنامەیەکی دیکە بوو کە بۆ دڵنیایی بەخشین بە گەلانی ئیسلامی و  وشداری دان و چاوترسێن کردنی دوژمنانی ئوممەتی ئیسلامی لە لایەن سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە ئەنجامی گرت. ئەم موشەکانە بریتی بوون لە موشەکە باڵستیکەکانی «زوڵفەقاڕی بەسیر»، «دزفول» و «قیام».

ڕێ و ڕەسم و ئاھەنگی ڕێزنان لە ساڵھاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ھاوکات لەگەڵ ئێرانی ئیسلامی لە زۆرێک لە وڵاتانیش دا بەڕێوەبراو بەرپرسان و کاربەدەستانی وڵاتان پیرۆزبایی خۆیانیان ئاراستەی کاربەدەستان و گەلی مەزنی ئێران کرد.

لە وڵاتی تورکیاش دا شەوی بەر لە ٢٢ی ڕێبەندان   تاوەری «ئاتاکولە» کە ھێمای شاری ئانکارای پێتختی ئەم وڵاتەیە بۆ ماوەی شەش کاژێر ڕەنگی ئاڵای ئێرانی بە خۆیەوە گرت و کاربەدەستانی ئەم وڵاتەش لە ڕیزی یەکەم بەرپرسانێکی بیانی بوون کە پیرۆزبایی خۆیانیان ئاراستەی حکومەت و گەلی ئێران کرد.

لە کۆتایی ئاھەنەکانیش دا ئەنجومەنی ڕێکخستنی بانگەوازی ئیسلامی لە بڕیارنامەی کۆتایی دا جەختی لە یەکگرتنی تەواوی چین و توێژەکان لە ھەمبەر ئیستیکباری جیھانی لەژێر فەرمانی وەلی ئەمری موسڵمانانی جیھان کردەوەو وێڕای ئاوڕدانەوە لە ھەڵوێستی نەگۆڕی ئێران لە بەرامبەر ئەمریکاو بایکۆتە ناڕەواکانی ڕایگەیاند: ھەر چۆن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیش فەرمویانە، لە کۆماری ئیسلامیی ئێرندا کەس گوێ ناداتە دەمھەراشیی بانگەشەکەرانی نەشیاو، ھەڵوێستی لێبڕاوانەی گەلی ئێران ئەمەیە کە سیاسەتی یەکجاریی نیزامی ئیسلامی لە بارەی ڕێککەوتنی بەرجامەوە، «ھەڵوەشانەوەی تەواوی بایکۆتەکانە» لە لایەن ئەمریکاوەیە.

سەرپەیڤ