شوبات 14, 2021 14:08 Asia/Tehran
  • ئێران موشەکێکی زیرەکی تاقیکردەوە

فەرماندەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران ھەواڵی تاقیکردنەوەی موشەکێکی زیرەکی 300 کیلۆمەتریی راگەیاند .

بە پێی ھەواڵی ئیرنا ، کەیومەرس حەیدەری لە پەراوێزی دوھەمین کۆڕە جەژنێکی نیشتمانیی ، بە ئاماژە بە توانایی ھێزی زەوینیی ئەرتەش لە بواری تۆپخانە ، رۆکێت ھاوێژ و رۆکێت بە پەیامنێرانی گوت : ئێستا کە لە گەڵ ئێوە ئەدوێم یەکینەی موشەکیی ھێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەیەکی وڵات خەریکی تاقیکردنەوەی موشەک بە توانایی بڕینی 300 کیلۆمەترن .

فەرماندەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران گوتیشی : ئەم موشەکە لە ریزی بڕینی مامنێونجیە کە ئەمڕۆ بە وردی و بە ھێزەوە تاقی دەکرێتەوە . 

سەرتیپ حەیدەری لە بارەی تایبەتمەندیەکانی ئەم موشەکە گوتی : ئەم موشەکە توانایی خاڵ پێکان  ، زیرەکیی و ئۆتوماسیۆنی ھەیە و ئامادەی بەگری لە سنوورەکانی ئێران لە ھەر بارودۆخێکی کەشوھەوادایە . 

سەرپەیڤ