شوبات 23, 2021 07:35 Asia/Tehran
  • وەزیری نێوخۆی ئێران گەییشتە تاجیکستان

«عەبدۆڕڕەزا ڕەحمانیی فەزڵی» وەزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی سێ شەممە بۆ دیدارو ڕاوێژ لەگەڵ کاربەدەستانی تاجیکستان ، گەییشتە دووشەنبەی پێتەختی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ڕەحمانیی فەزڵی» لەم گەشتە دوو ڕۆژەیەی دا لەگەڵ کاربەدەستانی تاجیکستان سەبارەت بە پەیوەندیی دوو لایەنەو دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە باس و وتوێژ دەکەن.

وەزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی بانگێشتنی ھاوتای تاجیکی خۆی و لە ئاراستەی پەرە پێدانی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات سەردانی تاجیکستانی کردووە.

«عەبدۆڕڕەزا ڕەحمانیی فەزڵی» بڕیارە لەگەڵ «ئیمامعەلی ڕەحمان» سەرۆک کۆمارو «ڕەمەزان ڕەحین زادە» وەزیری کتروباری نێوخۆیی تاجیکستان لە بارەی پەرە پێ دانی ھاوکاریی دوولایەنە دیدارو وتووێژ بکات.

لەم گەشتەی «عەبدۆڕڕەزا ڕەحمانیی فەزڵی» دا «موحەممەد سادق موغتەمدیان» پارێزگاری خۆراسانی ڕەزەویی ئێران، «بابەک دین پەرست» یاریدەری ڕێکخستنی کاروباری ئابووری و گەشەی ناوچەیی و «ڕەحیم ساکی» سەرۆکی ناوەندی ڕاگەیاندن و کاروباری نێونەتوەیی وەزارەتی نێوخۆی ئێران، یاوەری ناوبراون.

سەرپەیڤ