شوبات 24, 2021 23:23 Asia/Tehran
  • 13ی رەجەب ساڵھاتی لەدایکبوونی حەزرەتی عەلی(دخ)

13 ی رەجەب ساڵھاتی لەدایکبوونی پیرۆزی حەزرەتی ئیمام عەلیە(دخ).

حەزرەتی عەلی کوڕی ئەبیتالیب(دخ) لە ماڵی کەعبە ھاتە سەردونیا و لە تافی تازەلاویەوە لە لای حەزرەتی موحەمەد (دخ) پەیامبەری مەزنی ئیسلام گەورە بوو.

حەزرەتی عەلی یەکەم کەس بوو کە باوەڕی بە ئایینی ئیسلام ھێنا و لە ھەموو قۆناغەکانی بانگخوازی و بروەسەندنی ئاینی ئیسلام لە لایەن پەیامبەرەوە ، سەرەکی ترین یار و یاوەری ئەو حەزرەتە بوو . 

لە رۆژژمێری کۆماری ئیسلامیی ئێران دا ، ساڵھاتی لەدایکبوونی حەزرەتی عەلی(ع) ، وەک رۆژی باوکان ناودێر کراوە . 

ئەو بۆنە پیرۆزە لە ھەموو موسوڵمانانی جیھان پیرۆز بێت . 

سەرپەیڤ