روحانی: ئەمریکا هیچ چارەیەکی نییە جگە لە هەڵوەشاندنەەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا ناچارە گەمارۆکان هەڵگرێت، وتی: ئەمریکا لە بەرانبەر گەلی ئێراندا تەسلیم دەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێھر ، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی چەندین پڕۆژەی نەتەوەیی وەزارەتی نەوت لە پارێزگاکانی بووشێهر و ئیلام بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا ناچارە گەمارۆکان هەڵوەشێنێتەوە، وتی: ئەمریکا لە بەرانبەر گەلی ئێراندا تەسلیم دەبێت.
ڕۆحانی وتی: بەرجام ئەوەندە گەورە بوو کە هەموو جیهان هەوڵیان داوە پشتی بشکێنن و ترامپیش لەم کارەدا جێبەجێکاری سیاسەتەکانی زایۆنی و حکوومەتە دواکەوتەکانی ناوچەکە بوو.
جەختی کرد: لەمساڵدا سەرکەوتنێکی گەورەمان وەدەست هێنا کە شکست دانی بکوژ و قەسەب ترامپ بوو.
سەۆک کۆماری گوتی: سەرکەوتنی دیکەی ئێمە ئەوەیە کە دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا چوارجار دانیپێداناوە کە گوشاری زۆرینە دژی ئێران هەڵە و بێ ئەنجام بووە.
ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە ئەمساڵ بە کەمترین پشت بەستن بە نەوت وڵاتمان ئیدارە کرد، ڕایگەیاند: بەرهەمهێنانی پێترۆکیمیای ئێران لە ساڵی داهاتوو دەگاتە 100 میلیۆن تۆن کە دووبەرانبەری ڕێژەی ئێستایە.
ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەمساڵ تا ئێستا 31 میلیارد دۆلار هەناردەی نانەوتی هەیە.