ئادار 01, 2021 15:59 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری قوربانیان و تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8510 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 108 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 60 هەزار و 181 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 639 هەزار و 679 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 399 هەزار و 934 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ