ئادار 02, 2021 07:33 Asia/Tehran
  • شکستی مافەوانیی ئەمریکا لە بەرامبەر ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران

دیوانی داوەریی کێشەی نێوان ئێران و ئەمریکا کە بنکەکەی لە شاری «لاھە»ی ھۆڵندایە، بە دەرکردنی بڕیارێک دەوڵەتی ئەمریکای ئەرکمەند کرد بە گەڕاندنەوەی سامانی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران،دیوانی داوەریی کێشەی نێوان ئێران و ئەمریکا کە بنکەکەی لە شاری «لاھە»ی ھۆڵندایە، دەوڵەتی ئەمریکای بە گەڕاندنەوەی سامانی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران یان بژاردنی باییەکەی کە نزیکەی ملوێنێک و ٣٠٠ ھەزار دۆلارە، ئەرکمەند کردووە.

ئەم بڕیارە یەکلایی کراوەتەوەو لێبڕاوانەیەو بەم زووانەش دەچێتە واری جێبەجێ کردنەوە.

جێگرایەتیی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری مافەوانی و مەجلیس بە بەدواداچوونی بەردەوام، پێشکەش کردنی بەڵگەی پێویست، بەرەڤانی کردن و کەڵک وەرگرتن لە مافناس و کارناسانی بەئەزمون و بە ھاوکاریی بەشی کاروباری مافەنێونەتەوەییەکانی سەرۆک کۆمارەتی توانی لە کۆڕی گشتیی دیوانی داوەری کە داگری ٩ دادوەری ڕاگەییشتن بە دۆسیەکەیە، بڕیاری مەحکوم کرانی لێبڕاوانەی دەوڵەتی ئەمریکا وەربگرێت.

کارناسانی مافەوانی و سیاسی لەو باوەڕەدان کە ئەم بڕیارە، دەربڕی توانایی کارناسانی بەئەزمون و شارەزای ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێرانە لەمەڕ خستنەڕووی بەڵگەو بەرەڤانیی وردیان کە لە ئەنجام دا بە ھاریکاریی بەشی کاروباری مافەنێونەتەوەییەکانی سەرۆک کۆمارەتی لەمەڕ بەرگری کردن لە بەرژەوەندیی نیشتیمانی و بە تایبەت پاسەوانی کردن لە بەرژەوەندییەکانی میدیای نیشتیمانی لە دادگە نێونەتەوەییەکان دا مسۆگەر کراوە.

سەرپەیڤ