ئادار 03, 2021 04:24 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: بەرجام دانوستانی دووبارە ھەڵناگرێ و تەنیا ڕێگای پاراستن و بووژاندنەوەی ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکایە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەرجامی وەک ڕێککەوتنێکی چەند لایەنەی نێونەتەوەیی بە لایەنگەلێکی دیاری کراو ناوبرد کە پشتی بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت بەستووەو وتیشی: بەزجام قەت دانوستانی دووبارە ھەڵناگرێ و تەنیا ڕێگای پاراستن و بووژاندنەوەی ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکایە.

«حەسەن ڕۆحانی» ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا، وێڕای پێداگرتن لە سەرئەمەی کە لە کیس چوونی دەرفەتەکان بۆ پاراستن و بووژاندنەوەی بەرجام دەتوانێ ھەل و مەرجەکە دژوار تر بکات، وتیشی: کەم کرانەوەی قۆناغ بە قۆناغی بەڵێنمەندییەکان لە لایەن ئێرانەوە لە بەر کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام و لێنەھاتوویی سێ وڵاتەکەی ئەورووپا لەمەڕ ڕاپەڕاندنی بەڵێنە بەرجامییەکانیان بووە کە دیارە دوای جێبەجێکرانی ئەو بەڵێن و پابەند بوونانە، گەڕانەوەی ئێرانیش بۆ بەڵێنەکانی بەخێرایی ئەنجام دەگرێت.

ڕۆحانی ھەڵوەشاندنەوەی ڕاپەڕاندنی خۆبەخشی پرۆتۆکۆلی پاشکۆی لەلایەن ئێرانەوە لە چوارچێوەی یاسای پەسەند کراوی مەجلیس دا زانی و وتیشی: ھاوکاریی ئێمە لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ھەروا بەردەوامەو ئێمە قەت لە بەرجام نەکشاوینەتەوە.

ڕۆحانی فەرەنسای وەک دەورگێڕێکی گرینگ ناوبردو وتیشی: پەیوەندیی تاران و پاریس بۆی ھەیە لە سەر بنەمای ڕوانگەیەکی پاوەجێ و بە ئامانجێکی درێژماوە بۆ ھاوکاریی ھاوبەشی دوو لایەنە و ناوچەیی و جیھانی پەرە بستێنێ.

سەرۆک کۆماری فەرەنساش لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا پاراستنی بەرجامی بە جۆرە پێویستییەک زانی بۆ کۆمەڵگای جیھانی و لە سەر بەردەوامیی وتووێژەکان لە ئاراستەی گەڕانەوەی تەواوی لایەنەکان بۆ ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوی بەڵێنەکانی بەرجام پێی داگرت.

«ئێمانۆئێل مەکرۆن» لە سەر ھەوڵی ھەردووک لا بۆ ھەڵگرتنی یەکەم ھەنگاو پێی داگرت و وتیشی: ئەورووپا ئامادەیە لەماوەی حەوتەکانی داھاتوو ھەوڵێکی زیاتر بۆ بووژاندنەوەی بەرجام بخاتەگەڕ.

سەرپەیڤ