ئادار 05, 2021 15:18 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: چالاکیی ژینگەیی، چالاکیی ئایینی و شۆڕشگێڕانەیە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی کرد: چالاکیی ژینگەیی، چالاکیی ئایینی و شۆڕشگێڕانەیەو نابێ لە ڕوانگەی کەشخەییەوە سەیری بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، «حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی» ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەمڕۆ ھەینی بە بۆنەی ڕۆژی نەمام چاندن و حەوتەی سەرچاوە سروشتییەکان دوو بنە نەمامی میوەی چاندو لە لێدوانێکی کورت دا گژوگیاو سەوزەڵانیی بە ھۆکارێکی ھەرە گرینگ زانی بۆ ژیان و چێکرانی شارستانیەتی مرۆڤی.

«حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی» وێڕای ئاماژە کردن بە بناغە ناسیاری و ئایینییەکانی سەرنجدانی ژینگە، جەختی لەوەش کردەوە کە، چاندنی نەمام و دار لەو کارە باشانەیە کە لە شەرعی پیرۆزی ئیسلام دا پێداگریی لە سەر کراوە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، تیشکی خستە سەر گرینگایەتیی ژینگە لە یاسای بنەڕەتیش داو ھەمەجۆرە بوونی کەش و ھەوای لە وڵات دا بە بەستێنێکی لەبار زانی بۆ چالاکیی تاک بە تاکی خەڵک و بەتایبەت  لاوان لە بواری ژینگەدا.

«حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی» ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە مەڕ کاول کرانی دارستان و سەرچاوە سروشتییەکان و لەنێو برانی ئاوەکانی ژیر زەوی بە ھۆی ھێندێک کەسی قازانج خوازەوە، جەختی کرد: کاول کرانی ژینگە بەڵایەکی گەورەیە کە داھاتووی مرۆڤ بەفێڕۆ دەدات، بەم پێیە بەرپرسان و تەواوی خەڵک دەبێ بەرنگاری ببنەوە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، وێڕای ئاماژە کردن بە ڕووداوگەلێکی وەک ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و ویشک بوونی دەریاچەو گۆماوەکان، پێی داگرت: ئەم جۆرە ڕووداوانە دەکرێ پێشیان پێ بگیردرێت و ئەو بەرپرسانەی وا ئەرکی خۆیان بەجێ ناھێنن خەمساردو خەتابارن.

«حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی» ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئاماژەی کردە کێشەی کۆرۆناش لە سەروبەندی ساڵی تازەداو وتیشی: ساڵی ڕابردوو لە ڕۆژانی جێژن دا خەڵک ڕاسپاردەو ڕێنماییە تەندروستییەکانیان بە تەواوی ڕەچاو کردو بەڵایەکی گەورەیان لە کۆڵی وڵات کردەوە، بەڵام ئەمساڵ مەترسییەکە گەورەترو بەربڵاوترە، ھەر بۆیە ئەمساڵیش ھەر دەبێ ڕەچاوی ڕاسپاردەو ڕێنماییەکان بکەن.

 

سەرپەیڤ