ئادار 06, 2021 08:18 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: سێ دورگەکە بەشی جیانەکراوەی ئێرانن

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی وەزیرانی کۆمکاری عەرەبی بە رەتکراوە زانی وجەختی کرد: سێ دورگەکە بەشی جیانەکراوە لە سەرزەوینی ئێرانن.

خەتیب زادە شەوی هەینی لە کاردانەوە بە بەیاننامەی کۆتایی کۆبونەوەی وەزیرانی کۆمکاری عەرەب ولێژنەی ساختەی چوارلایەنە کە بە چیرۆک دروست کردن دەستی داوەتە تاوان دانە پاڵ وئیدعا وبانگەشەی بێ پایە وبنەڕەت لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بە ڕەتکردنەوەی هەموو تۆمەتەکان وتی: ولاتانێک کە بە دەسدرێژی کاولکەرانەیان بە درێژایی شەش ساڵ سەرەڕای کاولکاریی ژێر خانەکانی سەرەتایی ژیان لە وڵاتی یەمەن ، بوونەتە هۆی برسیەتی، نەخۆشی، ئاوارەبوون وهەژاری بەملیۆنان مرۆڤ ودەستیان بە خوێنی خەڵکی بێ تاوان سوور بووە ، بە تۆمەتی بێ پایە وبنەڕەت لە ھەوڵی ئەوەدان بەرپرسایەتی تاوان وجەنایەتەکان بخەنە سەرشانی کەسانی تر.

وەزیرانی دەرەوەی ولاتانی عەرەبی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەب ڕۆژی چوارشەممە لە ١٥٠ هەمین خولی کۆبوونەوەی ئەم ئەنجومەنە لە قاهیرە بە دوپات کردنەوەی ئیدعا وبانگەشەکانی خۆیان لەمەڕ سێ دورگە کانی " ئەبوموسا، تومبی گەورە وتومبی بچوک" لە کەنداوی فارس بانگەشەی دەسەڵاتدارەتی وسەروەری ئیمارات بەسەر ئەم دورگانەیان کرد.

سەرپەیڤ