نیسان 07, 2021 19:41 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: تاکە ڕێگای گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، ھەڵگرتنی تەواوی بایکۆتەکانە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: تاکە ڕێگای گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی، پابەند بوونی تۆکمەوتەواوو ھەڵگرتنی کاریگەری تەواوی بایکۆتە سەپێندراوو دووبارە کراوو یان ناوگۆڕاوەکانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «سەعید خەتیب زادە» لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: چەواشەکاریی میدیایی ناتوانێ ئەم ڕاستییە بگۆڕێت کە بە پێچەوانەی ئەمریکا، ئێران ھێشتاش ئەندامێکی بەرجامە.

خەتیب زادە جەختی لەوەش کردەوە کە، تاکە ڕێگای گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتن، بریتییە لە پابەند بوونی تۆکمەوتەواوو ھەڵگرتنی کاریگەری تەواوی بایکۆتە سەپێندراوو دووبارە کراوو یان ناوگۆڕاوەکانە.

وتیشی: بەس دوای ئەمە ئێمە تەگبیرە قەرەبووکەرەوەکانمان ڕادەگرین.

سەرپەیڤ