نیسان 18, 2021 14:54 Asia/Tehran
  • بوومەلەرزەیەک باشووری ئێرانی ھەژاند ، زیانی گیانی نەبووە

ھەواڵدەریی مێھر ھەواڵیدا ، کاتژمێر 11 و 11 خولەکی سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلە پارێزگای بوشەهری لە باشوری رۆژئاوای ئێران هەژاندووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بوومەلەرزەکە بە قوڵی ١٠ کیلۆمەتر ژێر زەوەی و لە نزیک بەندەری گەناوە روویداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە تا ئێستا زیانی گیانی بە ھۆی ئەم بوومەلەرزەوە راپۆرت نەکراوە و چەندین تیمی فریاکەوتنی سەر بە رێکخراوی مانگی سووری ئێران رەوانەی ناوچەکە کراون.

سەرپەیڤ