May 12, 2021 01:40 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: زایونییەکان لە زمانی زەخت و زیان گەیاندن نەبێ لە ھیچی تر تێ ناگەن

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە دیدارێکی ڤیدیۆیی دا لەگەڵ نوێنەرانی پێکھاتە خوێندکارییەکان، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە زایونییەکان لە زمانی زەخت و زیان گەیاندن نەبێ لە ھیچی تر تێ ناگەن، جەختی کرد: فەلەستینییەکان دەبێ بە بەرز کردنەوەی ئاستی دەستەڵات و بەرخۆدانی خۆیان، تاوانکاران بە سەردانواندن و ڕاگرتنی کردارەکانی دڕندانەیان ناچار بکەن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەم دیدارەدا ، وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین و ئیدانەکردنی توندی دوو ڕووداوی ھەرە تاڵ و خوێناوی لە جیھانی ئیسلام واتە ئەفغانستان و فەلەستین، وتی: لەعنەتی خودا لەو خوێنمژانەی کە گولیلکە ستەملێکراوەکان و خونچە تازە پشکوتووەکانی ئەفغانستانیان ھەپرون ھەپرون کردو لە خاک و خوێن دا گەوزاندنی و بە شەھید کردنی ئەو کیژۆڵانە، دڕندەکارییان گەیاندە ئەوپەڕی خۆی. 

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە تاوانی دڕندانەو ملھوڕانەی زایونییەکان لە مزگەوتی ئەقسا، قودسی پیرۆز و ناوچەکانی دیکەی فەلەستین، وتی: ئەم دڕنداەکارییانە بەبەرچاوی دنیاوە ئەنجام دەگرێت و ھەمووان دەبێ بە ئیدانە کردنی ئەرک خۆیان بەجێ بێنن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیدارەکەدا ھەروەھا پێکھاتە خوێندکارییە جۆربەجۆرەکانی بە دەرفەتێکی گەورە بۆ وڵات زانی و وێڕای پێداگری لە سۆەر ڕۆڵگێڕانیان وەکو ناوەندگەلی بەرھعمھێنانی ھزرو ئەندێشە و پێشەنگی جوڵانی گۆڕانکارانەو جیھادی لە کاروباری جۆربەجۆری کۆمەڵایەتی و زانستی ، وتی:

بوونی لاوانی جیھادی لە گۆڕەپانی پڕمەترسیی کۆرۆنا، ئامادە بوونی چالاکانە لە بواری پرس گەلی نێونەتەوەیی وەک پرسی بڵاوکراوە سوکایەتی کارەکەی فەرەنسا، تەقینەوەی زانکۆی کابۆل و کێشەی فەلەستین و یەمەن، ڕادەربڕین و ھەڵوێست وەرگرتن لە بابەتی ( ئێف،ئەی،تی، ئێف) و ھێزمەند کردنی پەسەند کراوەی ستراتژیی مەجلیس لە بارەی پرسی ناڤۆکی لەو نمونە جێگای ستایشانەی ھەوڵی پێکھاتە خوێندکارییەکانە کە دیارە وەھا ھەڵوێست گەلێک پێناسەی پێکھاتە خوێندکارییەکان ھێزمەند تر دەکات.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە گرینگایەتیی بەشداریی بەربڵاوی خەڵک لە ھەڵبژاردنی ٢٨ی جۆزەردان لە ئێراندا و ڕوونکردنەوەی کاریگەرییە گرینگەکانی ئەم بەشدارییە وتیشی: لە پلەی دووھەم دا دەبێ بە ھەڵبژاردنێکی باش و گونجاو کەسێک بھێنێتە سەر کار کە باوەڕدار، شۆڕشگێڕ، لێھاتوو، جەماوەری، تژی لە ھیوا، بڕوامەند بە لاوان و تواناییە نێوخۆییەکان و لە ڕاستی دا دادخوازو دژی گەندەڵی بێت.

سەرپەیڤ