May 12, 2021 07:23 Asia/Tehran
  • زەریف: تاکە ڕێگاچارەی دادگەرانەی کێشەی فەلەستین بەرپاکردنی گشتپرسییە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: تاکە ڕێگاچارەی دادگەرانەی کێشەی فەلەستین گەڕانەوە بۆ خواستی ڕۆڵەکانی ڕاستەقینەی ئەم سەرزەوینەو بەرپاکردنی گشتپرسییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەزیف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە ھەژماری توییتەرەکەی دا نووسی: ھەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقساو کوشت و بڕی نوێژخوێنان و سوکایەتی کردن بە پیرۆزایەتییە دینییەکان، گەورەترین بەڵگەیە لە بارەی شوناسی ڕەگەزپەرستانەو تاوانکارانەی ئەم ڕژێمە داگیرکەرە کە بەردەوام ھۆکاری سەرەکیی لەنێو چوونی ئاسایشت و ئەھوەنی و سەقام بووە لەم ناوچەیەدا.

زەریف وتیشی: لێرەدا جەخت لەوە دەکەمەوە کە تاکە ڕێگاچارەی دادگەرانەی کێشەی فەلەستین گەڕانەوە بۆ خواستی ڕۆڵەکانی ڕاستەقینەی ئەم سەرزەوینەو بەرپاکردنی گشتپرسییە.

سوپای ڕژێمی زایونی لە درێژەی خولی تازەی دەست درێژکارییەکانی دژی گەلی فەلەستین ٣٠ شارومەندی فەلەستینی لەوانە ٩ منداڵی شەھید کردووەو لە بەرامبەردا ھێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستینیش تەلەبیب و شارەکانی دیکەی سەر بەم ڕژێمە لەوانە «عەسقەلان»یان داوەتە بەر ھەڵمەتی موشەک.

سەرپەیڤ