حوزه‌یران 10, 2021 13:31 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: سەرکەوتنی پارێزەرانی پیرۆزگەکان لە سووریا حاشا ھەڵنەگرە

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: بە خۆڕاگریی پارێزەرانی پیرۆزگەکان لە سووریا سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار کراو کەس لە دنیادا نەیتوانی نکۆڵی لە شکست ھێنانی ئەمریکییەکان بکات.

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە تاراندا لە یادی چوارەمین ساڵگەڕی شەھید بوونی شەھیدی پارێزەری ئاسایشتی مەجلیس، «شەھید جەواد تەیموری» و شەھیدانی پارێزەری پیرۆزگەکان، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە خەباتی دژی داعش و تاقمەکانی «خەواریج شێوە» کە پارەو سەرمایەیەکی زۆریان لە ناوچەکەو لە وڵاتانی ئیسلامی دا بۆ خەرج کرا، لەم ھەل و مەرجەی ئێستادا بە تەواوی گرینگ بوونی ئاشکرا دەبێت، وتیشی: بە وردە لێکدانەوەیەک ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە جێ و شوێنی شەھیدانی پارێزەری پیرۆزگەکان کە لەم سەردەمەدا بە دەستی بەتاڵ بەگژ ڕەوتێکی ئاڵۆزی وەک داعش دا چوونەوە چەندە گرینگ و سوێن دانەرە.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: جێ و شوێن و گرینگایەتیی کاری پارێزەرانی پیرۆزگەکان لە ئێستادا زیاتر دەردەکەوێت و ئێستا ڕوون دەبێتەوە کە ئەوانە چ پیلانێکی گەورەیان کە لە لایەن دوژمنانی کۆمەڵگای ئیسلامییەوە داڕێژرا بوو، پوچەڵ کردووەتەوە.

لە ھێرشی تیرۆریستانی سەربە تاقمی ڕەشەکوژی داعش بۆ سەر مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و گڵکۆی پاکی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) لە حەوتەمی ژوئەنی ٢٠١٧ لە تاران، ١٧ شارومەند شەھیدو کۆمەڵێکیش بریندار بوون.

جێگای ئاماژەیە کە تەواوی ئەنجامدەزرانی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەو ھلوڕێکانیان تیا چوون.

سەرپەیڤ