حوزه‌یران 10, 2021 21:22 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ئێران بۆ وەدی ھاتنی ئاشتی لە یەمەن لە ھیچ جۆرە ھەوڵدانێک خەمساردی نانوێنێ

ھاریکاری تایبەتیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی لە توییتێکدا نووسی: ئێران بۆ وەدی ھاتنی ئاشتی لە یەمەن لە ھیچ جۆرە ھەوڵدانێک خەمساردی نانوێنێ.

بەپێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان»  ھاریکاری تایبەتیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی لە توییتێکدا نووسی: لە دیدار لەگەڵ «مارتین گریفیتس» نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، پێی لە سەر ئەوە داگیرا کە، عەرەبستانی سەعودی ناتوانێ شکست ھێنان لە گۆڕەپانی شەڕ لە پشت مێزی دانوستانەکان قەرەبوو کاتەوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان جەختی لەوەش کردەوە کە، ھەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی جەماوەری یەمەن پێوەرێکە بۆ ھە ڵسەنگاندنی نیازی ڕیاز لە چەسپاندنی ئاشتی لەگەڵ یەمەن.

سەرپەیڤ